ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی زانستیی سوید، له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی میدیاكاران له ستۆكهۆڵمی پایته‌خت، به فه‌رمی براوه‌كانی ئه‌مساڵی نۆبڵی فیزیای راگه‌یاند. دوێنێ براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ئاشكرا كرد و تا دووشه‌می داهاتوو سه‌رجه‌م براوه‌كانی تر ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مساڵ سێ زانای فیزیا به هاوبه‌شی بوونه‌ته براوه‌ی نۆبڵی فیزیا، ئه‌وانیش بریتین له ئالێن ئێسپێكت، جۆن ئێف كڵۆز و ئه‌نتۆن زایلینگر، یه‌كه‌میان فڕه‌نسی، دووه‌میان ئه‌مه‌ریكی و سێیه‌میان نه‌مساییه.
له به‌یاننامه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی دیاریكردنی براوه‌كانی ئه‌م خه‌ڵاته، ئاماژه به‌وه كراوه له‌به‌ر ئه‌و داهێنانه‌ی له بواره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی فۆتۆنی تێكه‌ڵاو كردوویانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌ره‌یان به زانستی كوانتۆمی كردووه، خه‌ڵاته‌كان به‌و زانایانه ده‌به‌خشرێن.
نۆبڵ به گه‌وره‌ترین و گرنگترین خه‌ڵاتی زانستی له ئاستی دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت
نۆبڵ به گه‌وره‌ترین و گرنگترین خه‌ڵاتی زانستی له ئاستی دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، ساڵانه به زانا و داهێنه‌ره‌كان له هه‌ندێك بواری جیاوازی وه‌ك فیزیا و كیمیا و ئابووری و چه‌ند بوارێكی تر ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، ئاشكراكردنی ئه‌م خه‌ڵاته رۆژێك دوای ئه‌وه دێت ئه‌كادیمیاكه خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی، پێشكه‌شی سوانته پابو پسپۆڕی بواری پالئۆژێنۆمی بۆ بواری پزیشكی كرد. ئه‌و زانایه خه‌ڵكی سویده و به‌هۆی توانا له راده‌به‌ده‌ره‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی جینه‌كانی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ و رۆڵی له داڕشتنی بناغه‌ی زانستی دێرینناسی، خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
بڕیاره ناوی براوه‌كانی نۆبڵی كیمیا، ئه‌ده‌بیات و ئاشتی له رۆژانی چوارشه‌م و پێنجشه‌م و هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه ئاشكرا بكرێن. دووشه‌می داهاتووش ناوی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووری راده‌گه‌یه‌نرێت.