درۆنێك بۆردمانی ئۆتۆمبێلێكی كرد و كوژراو هەیە

:: PM:02:44:04/10/2022 ‌

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێكی نەناسراو، بۆردمانی ئۆتۆمبێلێكی كرد و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، كوژراو هەیە و ئێستە هێزە تەناهییەكان چوونەتە شوێنەكە.

ئەمڕۆ سێشەم چواری تشرینی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" كە لە سەرچاوەیەكی باڵای سنووری شارباژێڕ دەستی كەوتووە، كەمێك پێش ئێستە درۆنێك، بۆردمانی ئۆتۆمبێلێكی كرد لەسەر پردی شێخەڵ مارێنی نزیك شارەدێی زەلان- شارباژێڕ.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا كوژراو و بریندار هەیە، ئێستە هێزە تەناهییەكان چوونەتە شوێنەكە.

سامان باباعەلی بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە شارباژێڕ بە "وشە"ـی راگەیاند، بۆردمانەكە كەمێك پێش ئێستە بووە لە گوندی زەلانی سەر بە شارباژێڕ و بەوهۆیەوە كوژراو و بریندار هەیەە.

زیاتر گوتی، بۆردمانەكە لە لایەن درۆنەوە بووە، هەروەها رووداوەكە لەسەر پردی شێخەڵ مارێنی سەر بە گوندی زەلان بووە و ئۆتۆمبێلەكە پەكەكەی تیابووە، بەڵام دیار نییە ژمارەی كوژراو و بریندار چەندە.

سلێمانی/ هۆشيار عەلی



وشە - رامیار جەواد