ماوه‌ی دوو مانگه نرخی تاكسی به‌رێژەیەکی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و به گوته‌ی كڕیاران و فرۆشیارانی تاكسی، نرخه‌كه‌ی لەچاو پەشتر دوو هه‌زار دۆلار گرانتر بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، رزگار ئه‌حمه‌د كڕیار و فرۆشیاری ئۆتۆمبێلی تاكسییه (چه‌رچی)، به "وشه"ی گوت، ماوه‌ی دوو مانگ زیاتره نرخی ئۆتۆمبێلی تاكسی به‌رز بووه‌ته‌وه و جووڵه كڕین و فرۆشتنی تاكسی هه‌یه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی كوالێتییه‌كه‌ی له‌و به‌نزینانه باشتره كه نرخه‌كه‌ی له سه‌رووی هه‌زار دیناره‌وه‌یه
ئه‌و ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ی بێكار بێ و كاری ده‌ست نه‌كه‌وێت، تاكسی ده‌كڕێ، بۆیه نرخی تاكسی به‌رز بووه‌ته‌وه."
ئه‌و چه‌رچییه نموونه‌یه‌كی گێڕایه‌وه و گوتی، "كه‌س هه‌بووه هاتووه‌ته لام و تاكسییه‌كی كڕیوه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه به‌نزینی تاكسی 600 دینار وه‌ربگرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كوالێتییه‌كه‌ی له‌و به‌نزینانه باشتره كه نرخه‌كه‌ی له سه‌رووی هه‌زار دیناره‌وه‌یه".
ئه‌وه له كاتێكدایه دوو مانگ له‌ومه‌به‌ر تا‌كسیی كرۆڵه، نرخی 14 هه‌زار دۆلار بوو، ئێسته نرخه‌كه‌ی نزیك بووه‌ته‌وه له 16 هه‌زار دۆلار.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" هه‌یه‌تی، ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه به "تابلۆ سوور" ناسراوه، زیاتر له 46 هه‌زار تاكسی و مینی پاس و پاس هه‌یه.