سلێمانی ناوچه‌یه‌كی گرنگ و ئارام بووه بۆ په‌كه‌كه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كاری خۆیان كردووه، چه‌ندان جاریش به چه‌كه‌وه به ئاشكرا به‌ره‌و شارباژێڕ به‌ڕێ كه‌وتوون كه بنكه و باره‌گاكانیان له‌و سنووره هه‌یه، ئێسته سلێمانی بووه‌ته مه‌یدانی كۆتاهێنان و كوشتنی به‌رپرسه‌كانی په‌كه‌كه و توركیا شه‌ڕه‌كه‌ی بۆ سلێمانی گواستووه‌ته‌وه و به نهێنی كاره‌كانی خۆی ده‌كات دژی په‌كه‌كه.
فه‌رهاد شیبلی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی توركیا له گه‌رمیان كوژرا
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له ماوه‌ی ساڵێكدا، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی په‌كه‌كه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ به چه‌ك له ناو شاری سلێمانی كوژراون، ژماره‌یه‌كیش له به‌رپرسه‌كان به درۆن له كاتی بۆردمان كوژراون كه له‌ناویاندا به‌رپرسی باڵا هه‌ن، جگه له بوونی دوو ژن كه ئه‌مڕۆ یه‌كێكیان به ده‌ستڕێژی فیشه‌ك گیانی له ده‌ست دا.
یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكانی په‌كه‌كه به‌ناوی ده‌لال عه‌زیز ئۆغڵو كه له‌لایه‌ن میتیی توركی له سلێمانی كوژرا، نازناوی راپه‌ڕین بووه، هه‌روه‌ها زه‌كی چه‌له‌بی خاوه‌نی رێستۆرانی ده‌نیز له سه‌رچنار، دره‌نگانێكی شه‌وی 18ی ئایاری ئه‌مساڵ ته‌قه‌ی لێ كرا و كوژرا، هه‌روه‌ها یاسین بولووت به‌رپرسی شه‌هیدانی په‌كه‌كه له سلێمانی له گه‌ڕه‌كی چوارچرا له به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیس، به رۆژ ته‌قه‌ی لێ كرا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست دا.
هاوكات فه‌رهاد شیبلی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی توركیا له گه‌رمیان كوژرا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی هاوڕێی، هه‌ریه‌ك له فه‌رهاد بارش له‌و كوژراوانه‌ی په‌كه‌كه‌ن كه له سنووری پارێزگای سلێمانی كوژراون، به‌ڵام تا ئێسته هیچكام له بكوژه‌كانی به‌رپرسه‌كانی په‌كه‌كه له شاری سلێمانی نه‌گیراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م، ناگیهان ئاكارسه‌ر به‌رپرسی ژنلۆژی په‌كه‌كه له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاریی شاری سلێمانی، ته‌قه‌ی لێ كرا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست دا، پۆلیس رای گه‌یاند كه 11 فیشه‌ك به‌ر جه‌سته‌ی كه‌وتووه.
چالاكان و كه‌سانی نزیك له په‌كه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، كوژرانی به‌رپرسه‌كانی په‌كه‌كه له سنووری سلێمانی، به ئاشكرا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت میتی تورك له سنووره‌كه‌دا ته‌راتێن ده‌كات و هه‌رچییه‌كیان بوێت ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، نیشانی پرسیاریش له‌سه‌ر سلێمانی دروست بووه كه بۆچی ماوه‌یه‌كه به‌رپرسه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كرێنه ئامانج و تیرۆر ده‌كرێن.
باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌و كرده تیرۆریستییانه‌ی له شاره‌كه‌دا ده‌كرێن، میت ناتوانن له ناو توركیا ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ڵام له ناو شاری سلێمانی زۆر به ئاسانی و به رۆژی رووناك ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وه‌ی له سلێمانی روو ده‌دات، هه‌مان تیرۆری بكه‌ره نادیاره‌كانی ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه كه ده‌زگای ژیته‌م له باكور ئه‌نجامی ده‌دا.
به‌رزان شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر كوشتنێك له سلێمانی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پشێوی بۆ شاره‌كه دروست ده‌كات، كوشتن و نه‌مانی ژیانی مرۆڤ كارێكی زۆر قێزه‌ونه، پێویسته په‌كه‌كه ئه‌وه بزانن و رێزی شاره‌كه‌ش بكه‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌تێكی توندوتۆڵ نییه، له هه‌موو ناوچه‌كان له زاخۆوه تا سلێمانی خه‌ڵك ده‌كوژرێن، تۆپباران ده‌كرێت، نائارامی دروست بووه، په‌كه‌كه لایه‌نی سیاسییه، ئه‌وان ده‌بێت بیر بكه‌نه‌وه كه له هه‌ر شوێنێك كوشتن و زیانیان هه‌بوو، ده‌بێت پێداچوونه‌وه به خۆیاندا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیش كه‌س نازانێت كێیه و هیچ سه‌ره‌داوێكیش نییه.