په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆ ده‌بێته‌وه، تاوتوێی هۆكاری مردنی ژینا ئه‌مینی ئه‌و كچه كورده سه‌قزییه ده‌كات كه دوای گرتنی له‌لایه‌ن پۆلیس و سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، به ئاماده‌بوونی جۆزێپ بۆرێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، وێڕای تاوتوێكردنی مه‌رگی ژینا، له خۆپێشاندانه‌كانی نزیك به سێ هه‌فته‌ی رابردووی ئێرانیش ده‌كۆڵێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێ په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رۆژی پێنجشه‌م درێژه به گفتوگۆكانی بدات و له‌سه‌ر هه‌مان پرس بڕیارنامه‌یه‌ك بخاته ده‌نگدانه‌وه.
به فه‌رمی داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردبوو چیتر خۆپێشانده‌ران سه‌ركوت نه‌كات و رێز له مافی خۆپێشاندان بگرێت.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، پێشتر بۆرێل به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به فه‌رمی داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردبوو چیتر خۆپێشانده‌ران سه‌ركوت نه‌كات و رێز له مافی خۆپێشاندان بگرێت.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌میش دوای كه‌متر له دوو هه‌فته، دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.