پاڵەوانی زۆرانبازی خانمانی میسری ناسراو بە "توتا ئەلمیسری"، لەناو هۆڵێکی وەرزشی شووی كرد و زاوایشی له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی هه‌ڵگرت.
ڤیدیۆی ئه‌م بۆنه‌یه لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسر بڵاوبووەتەوە، کە تێیدا توتا ئه‌لمیسری و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بە شێوازی خۆیان ئاهەنگیان گێڕا.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، كچه وه‌رزشوانه‌كه لە کاتی راهێنان و بەرزکردنەوەی قورسایی لەناو هۆڵی لەشجوانیدا، جلی بووکێنی لەبەردایە لە ژێر سەرپەرشتی زۆرانبازی میسری ئەشرەف کابۆنگا، کە نازناوی "بەهێزترین پیاوی لە جیهاندا هه‌یه.
"توتا ئەلمیسری" بینەرانی سەرسام کرد دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بە دەستی هەڵگرتبوو، ئەمەش مشتومڕی بەرفراوانی لای بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.