نیگه‌رانییه‌كان زیاتر بوون له‌سه‌ر ئاماژه‌كانی پێشووی ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا كه ڕه‌نگه په‌نا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم ببات، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌م هه‌واڵێك بڵاو بووه‌وه كه شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌لایه‌ن سكوادی ئه‌تۆمیی نهێنیی ڕووسیاوه به‌ڕێوه ده‌برێت، به‌ره‌و سنووری ئۆكراینا ڕۆیشتووه.
ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه، هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كانی تر و (ناتۆ) هۆشداری داوه‌ته ئه‌ندامه‌كانی كه پوتین ئاماده‌كاری ده‌كات و ئاماده‌یی خۆی پێشان داوه بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ. له میانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا.
ڕۆژنامه‌ی تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، مۆسكۆ له‌گه‌ڵ زیادبوونی زیانه‌كانی له به‌ره‌كانی جه‌نگ، نیازی خۆی ئاشكرا ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره له شه‌ڕی ئێسته‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكراینادا.
رۆژنامه‌كه له زاری كۆنراد مزیزكا شرۆڤه‌كاری به‌رگریی پۆڵه‌ندا بڵاوی كرده‌وه، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كه له ناوه‌ندی رووسیا بینراوه، پێوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی 12ی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیاوه هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و شوێنه ده‌كات كه بۆ "ته‌قه‌مه‌نی ئه‌تۆمی، هه‌ڵگرتنیان، چاككردنه‌وه، گواستنه‌وه و گه‌یاندن بۆ یه‌كه‌كان" دیاری كراوه .
ئامادەیی پۆتین بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکرێت لە دەریای ڕەشەوە بێت
به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی تایمز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای به‌رگرییه‌وه ڕای گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ری زۆرترین هه‌نگاو بۆ ئاماده‌یی پوتین له به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كرێت، له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كه ڕۆژنامه‌كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م بابه‌ته له‌ناو شرۆڤهكارانیشدا هه‌بێت، ئه‌وان ئه‌مه به‌ته‌واوی ڕه‌ت ناكه‌نه‌وه كه پوتین چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی له ئۆكراینا به‌كار بهێنێت، به‌ڵام به گوته‌ی ئه‌وان بژارده‌یه‌كی له‌و جۆره له‌لایه‌ن پوتینه‌وه مه‌ترسی گه‌وره له‌خۆ ده‌گرێت، چونكه ڕووسه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن و به‌ڕێكه‌وت له شارێكی نزیك له ڕووسیا بده‌ن له سنووری ئۆكراینا وه‌ك بێلگۆرۆد.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا
تایمز له زاری جێمس ڕۆجه‌رز بهڕِێوهبهری توێژینه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی به‌ریتانی بۆ جیۆستراتیجی ڕای گه‌یاندووه، ئه‌و ڕه‌تی ناكاته‌وه له‌وه‌ی رووسیا په‌نا بباته‌به‌ر هێرشی ئه‌تۆمی بۆ سه‌ر هێزه پێشڕه‌وه‌كانی ئۆكراینا .
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، روون نییه رۆژئاوا چۆن وه‌ڵامی هێرشی ئه‌تۆمی بۆ سه‌ر ئۆكراینا ده‌داته‌وه، به‌ڵام رۆجه‌رز پێی وایه ره‌نگه وڵاتانی ناتۆ په‌نا بۆ هێرشی ئه‌لیكترۆنی به‌رفراوان ببه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رووسیا له رووی ئابوورییه‌وه ده‌خنكێنن و چه‌كی زیاتر به ئۆكراینا ده‌به‌خشن .