له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی قۆناغه‌كانی دوای راپه‌ڕین روون ده‌كاته‌وه و باسی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، به‌تایبه‌تی كاردانه‌وه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆك نووسیویه‌تی، خه‌ڵكی كوردستان به گشتی پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان كرد، ئه‌وه‌یش گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره بوو له ژیانی سیاسیی هاووڵاتییانی كوردستاندا، هه‌ر به‌م پێیه‌ش خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی تر بوون له پێكهێنانی حكوومه‌ت، بۆیه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی نێوان مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتیدا، له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت رێككه‌وتن كرا، به جۆرێك پارتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، په‌روه‌رده، ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان، ئه‌وقاف، پیشه‌سازی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌روه‌ها یه‌كێتی، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، دارایی، كشتوكاڵ و رۆشنبیری و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، جێگه‌ی داخ بوو له هه‌موو ئه‌و نه‌رمییه‌ی پارتی له پێناو پاراستنی یه‌كڕیزی و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵاكانی گه‌لی كوردستاندا نواندی، كه‌چی یه‌كێتی هه‌ر به‌رده‌وام بوو له كرده‌وه ئیستفزازییه‌كانی.
له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته مه‌ترسیدارانه، برووسكه‌یه‌كم بۆ مام جه‌لال نارد
سه‌رۆك نووسیویه‌تی، رۆژی هه‌شتی حوزه‌یرانی 1992، ئه‌مه‌ریكییه‌كان به هه‌لیكۆپته‌ر مام جه‌لالیان برده توركیا، هه‌ر ئه‌و رۆژه هێزێكی یه‌كێتی له چه‌مچه‌ماڵ، هێرشی كرده سه‌ر هێزی كه‌ركووكی سه‌ربه پارتی و شه‌ڕه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو، له ئه‌نجامدا هێزه‌كانی یه‌كێتی شكان. دوای ماوه‌یه‌ك كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌ردانی كردم و داوای ئارامی و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ی كرد، منیش پێم راگه‌یاند، خۆ پارتی هێرشی نه‌كردووه‌ته‌وه سه‌ر یه‌كێتی، هێزی یه‌كێتی له گرژییه‌كاندا ده‌سپێشخه‌ر بووه و ئێوه هێرشه‌كانتان راگرن".
"له چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجێكی 15 ساڵان به‌ناوی سامان عه‌زیز شه‌ریف، له‌به‌رئه‌وه‌ی جامانه‌ی سووری به‌ستبوو، به جامانه‌كه‌ی خۆی خنكێنرا، هه‌روه‌ها كه‌سێك به‌ناوی د. محه‌مه‌د ئه‌مین كه لایه‌نگری پارتی بوو، له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه شه‌هید كرا. له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته مه‌ترسیدارانه، برووسكه‌یه‌كم بۆ مام جه‌لال نارد، له برووسكه‌كه‌دا ئاماژه‌م به‌وه دا كه ئایا ئه‌مه ده‌سپێكێكی باش و دروسته؟ ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ ره‌فتاری نابه‌رپرسانی ناو یه‌كێتی دانه‌نرێ، له ده‌ست منیش ده‌رده‌چێ و پارتی كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، مام جه‌لال وه‌ڵامی دایه‌وه كه ئه‌وه‌ی رووی داوه كارێكی ناڕه‌وا بووه و دووباره نابێته‌وه". سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها له‌و باسه‌دا ده‌ڵێ، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، وڵاتان به باشی و به ئیجابی باسیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و پیرۆزباییان بۆ ناردین، رۆژی دووی حوزه‌یرانی 1992 رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا به باشی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانی هه‌ڵسه‌نگاند و پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان كرد، دوای هه‌ڵبژاردن، فه‌رید كۆنی به نوێنه‌رایه‌تیی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی دوای هه‌ڵبژاردن، سه‌ردانی كوردستانی كرد و چه‌ندان پرسیاری كرد.
دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، به‌پێویست زانرا ده‌ست به پێداچوونه‌وه و گۆڕانكاری ناوخۆی پارتی بكرێت و به‌تایبه‌ت له بواری سه‌ربازی و حزبیدا.