سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له به‌ریتانیا بڵاوی کردەوە، ئۆکراینا دەچێتە پاڵ ئەو داوایە هاوبەشەی ئیسپانیا و پۆرتوگال، كه بۆ میوانداریكردنی مۆندیال پێشکەشیان کردووە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئۆكراینا ئێسته له‌گه‌ڵ رووسیا له شه‌ڕێكی قورسدایه.
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كرده‌وه، ڤلادیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینا، له‌گه‌ڵ حكومەتەكانی پۆرتوگال و ئیسپانیا رەزامەندیی خۆیان داوە بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2030، كه ئۆكراینا ده‌یه‌وێت یارییه‌كانی یەكێك لە كۆمه‌ڵه‌كان میوانداریی بكات.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەم هەنگاوە بە فەرمی لە لایەن سەرۆكی فیدراسیۆنەكانی تۆپی پێی ئیسپانیا و پۆرتوگال لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رادەگەیەنرێت، كە سبه‌ی چوارشەم لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، 3 دۆسیه‌ی داواکاری بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2026 پێشکەش کراوه، دۆسیه‌ی یەکەم "ئۆرۆگوای و ئەرجەنتین و چیلی و پاراگوای" دەگرێتەوە، دۆسیه‌ی دووه‌م "ئیسپانیا و پۆرتوگال و ئۆکراینا"، هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی سێیەمیش "سعوودیە و میسر و یۆنان" ده‌گرێته‌وه.
هاتنه‌پێشی ئۆكراینا بۆ به‌شداریكردن له میوانداریكردنی مۆندیال له كاتێكدایه، ئه‌م وڵاته ئێسته له شه‌ڕێكی گه‌وره و چڕدایه له‌گه‌ڵ رووسیا و هێشته دیار نییه چاره‌نووسی ئه‌م شه‌ڕه چی ده‌بێت.
جێگه‌ی ئاماژەیە قەتەڕ میوانداریی مۆندیالی ئه‌مساڵ ده‌كات "2022، دواتر مۆندیالی 2026 له "کەنەدا و ئەمریکا و مەکسیک" به هاوبه‌شی به‌ڕێوه ده‌چێت.