گوته‌بێژی پۆلیسی تایله‌ند رای گه‌یاند، له ڕووداوێكی كۆمه‌ڵكوژی ترسناكدا كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه، به‌هۆی ته‌قه‌كردنێكی به‌كۆمه‌ڵه‌وه له باخچه‌ی ساوایانی ڕۆژانه‌ی منداڵان له پارێزگایه‌كی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی تایله‌ند، 31 كه‌س كوژراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی تشرینی یه‌كه‌م، گوته‌بێژی پۆلیسی
تایله‌ند له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، "به‌هۆی ته‌قه‌كردنێكی به‌كۆمه‌ڵه‌وه له باخچه‌ی ساوایانی ڕۆژانه‌ی منداڵان له پارێزگایه‌كی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی تایله‌ند، 31 كه‌س كوژراون كه 23 كه‌سیان منداڵن".
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "هێرشبه‌ره‌كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ئه‌نجام داوه، هاوسه‌ره‌كه‌یشی كوشتووه و كۆتایی به ژیانی خۆیشی هێناوه".
له‌سه‌ر ورده‌كاریی زیاتری ڕووداوه‌كه، میدیاكانی تایله‌ند بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هێرشبه‌ره‌كه ژن و كوڕه‌كه‌یشی كوشتووه و دواتر كۆتایی به ژیانی خۆیشی هێناوه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسی تایله‌ند كه داویانه به ڕۆیته‌رز، بكوژه‌كه ناوی "جاكابات فیجیترایسایا" بووه و له ناوچه‌ی "نونغ بوا لام فو" ژیاوه، پێشتر پۆلیس بووه و ئه‌فسه‌رێكی باڵا بووه، ته‌مه‌نی 34 ساڵه.
شایانی باسه له‌ناو كوژراوه‌كاندا منداڵێكی زۆر و مامۆستا و ئه‌فسه‌ری پۆلیسیش هه‌یه، ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌ند ڕای گه‌یاندبوو، به‌كارهێنانی چه‌ك له وڵاته‌كه‌ی زیادی كردووه و پێویسته بنه‌بڕ بكرێت.
ئه‌گه‌رچی له تایله‌ند ڕووداوه‌كانی ته‌قه‌كردنی به‌كۆمه‌ڵ ده‌گمه‌نه، به‌ڵام له ساڵی 2020دا سه‌ربازێك له چوار شوێنی جیاوازدا، لانی كه‌م 29 كه‌سی كوشت و 57 كه‌سیشی بریندار كرد.