ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووداوی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکی دژەتیرۆری یەکێتی ڕاگەیهنراوێکی بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی حهوتی تشرینی یەکەمی، سهعات 12:20ی پاشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی سەربەستی شاری هەولێر لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی هاوکار عەبدوڵا ڕەسووڵ، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر، لە ڕێی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کرایە ئامانج و بەداخەوە شەهید بوو.
زیاتر هاتووه، هاوکات چوار سەرنشین کە لە هاوسەرەکەی و دوو منداڵی و خوشکێکی پێک هاتبوون، بریندار بوون.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە سەرکۆنە دەکات و ڕوونى كردووهتهوه، "لێکۆڵینەوەکانمان لەو بارەوە دەست پێ کردووە و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن."