لیۆنێل مێسیی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، گورزێكی گهورهی له یانهی بارسێلۆنا دا، له كاتێكدا ئهوان خەونی ئهوهیان ههیه مێسی بگهڕێتهوه تیپهكهیان.
گرێبەستی مێسی لەگەڵ سان جێرمان لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی تریش هەیە، بەڵام بە رەزامەندیی هەردوولا.
رۆژنامهی سپۆرتی كهتهلۆنی بڵاوی كردهوه، مێسی وهڵامی پێوەندییەکانی بارسێلۆنا ناداتهوه بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گەڕانەوەی بۆ کامپ نوو، کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارساوە زانیویانه.
سهرچاوهكه ئاماژهی بهوه كردووه، مێسی ئێستە دانوستان لەگەڵ یانەی ئینتەر مهیامیی ئەمریکی دەکات، بەپێی زانیاریی رۆژنامهی ئاتلێتیكی بهریتانی، كه دوێنێ بڵاوی كردهوه.
هەروەها پاریس سانجێرمان له لای خۆیهوه هەوڵ دەدات مێسی رازیی بکات بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ واژوو بکات یان گرێبەستی ئێستهی درێژ بکاتەوە.
مێسی پێشتر رایگەیاندبوو، ئێسته سەرنجی لەسەر یهكلاكردنهوهی داهاتووی خۆی نییە، بەڵكو بیر لەوە دەکاتەوە ئاستێکی باش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی قەتەڕ پێشكهش بكات.