راپۆرتێکی رۆژنامەوانی، هەڵوێستی یانهی بایرن میونشنی ئاشکرا کرد سەبارەت بە هێشتنەوەی یاریزانی کامیرونیی یانهكهی "چۆبۆ مۆتینگ" له ریزهكانیدا.
گرێبەستی چۆبۆ مۆتینگ لەگەڵ بایرن میونشنی ئهڵمانی، لە کۆتایی ئهم وەرزهدا تهواو دهبێت، تا ئێستهش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە.
ئهمڕۆ چوارشهم دووی تشرینی دووهم، فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رای گەیاندووە، لە چەند مانگی داهاتوودا باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چۆبۆ مۆتینگ دەکرێت، بەو پێیەی بایرن دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بكاتهوه.
ئاماژەی بەوەش کرد، مۆتینگ لەم دواییانەدا سەرکەوتوو بوو لە دەستەبەرکردنی پێگەیەکی سەرەکی لە پێکهێنانی تیپهكهی باڤاریا بۆ خۆی، هەروەها خەڵاتی باشترین یاریزانی پێبەخشرا لە یاریی تیپەکەی بەرانبەر ئینتەرمیلان، كه شهوی رابردوو كرا.
دوای رۆیشتنی رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی بۆ بارسێلۆنا، چۆبۆ مۆتینگ دەرفەتێکی تەواوی لەگەڵ بایرن وهرگرتووه و توانیویهتی به ئاستێكی زۆر باش دهربكهوێت.