میلانی ئیتالی توانی ئه‌نجامێكی باش و گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت.
یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كۆتاییان هات، ته‌واوی تیپه‌كانی قۆناغی 16 ده‌ركه‌وتن.
ئه‌مشه‌و "چوارشه‌م دووی تشرینی دووه‌م" دوا هه‌شت یاری له گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی "چامپیۆنزلیگ" هاتنه ئه‌نجامدان و ئه‌نجامه‌كانیش تاڕاده‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوانكراو بوون.
ئه‌وه‌ی زیاتر چاوی له‌سه‌ر بوو، یانه‌ی میلانی ئیتالی بوو، كه توانی ئه‌نجامێكی باش و گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت و به 4-0 گۆڵ له یانه‌ی دینامۆ زاگره‌بی كرواتی برده‌وه و خۆی گه‌یانده قۆناغی 16.
هه‌روه‌ها یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی دوای ئه‌وه‌ی یاریی چوونی له یاریگه‌ی خۆی به شاختاری ئۆكراینی به 1-4 گۆڵ دۆڕاند، ئه‌مشه‌و تۆڵه‌ی خۆی كرده‌وه و به 4-0 له ناو یاریگه‌ی شاختار بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و خۆی گه‌یانده قۆناغی 16.
ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مشه‌و به‌م شێوه‌یه بوون:
ریال مه‌درید 5-1سێلتیك
شاختار دۆنیتسك 0-4 لایپزیگ
چێڵسی 2-1دینامۆ زاگره‌ب
مانچێسته‌ر سیتی 3-1 سێڤییا
میلان 4-0 رێدبوڵ سالزبۆرگ
یوڤێنتۆس 1-2 پاریس سانجێرمان
مه‌كابی حه‌یفا 1-6 بێنفیكا
كۆپنهاگن 1-1 بۆروسیا دۆرتموند.
به‌م شێوه‌یه ته‌واوی تیپه‌كانی قۆناغی 16 ده‌ركه‌وتن، كه به‌م شێوه‌یه‌یه و ئه‌وانه‌ی ناویان له یه‌كه‌مه به یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و ئه‌وانی تر به پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وتن:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ناپۆلی و لیڤه‌پوول
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: پۆرتۆ و كله‌ب برووج
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: بایرن میونشن و ئینته‌رمیلان
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: تۆتێنهام و ئینتراخت فڕانكفۆرت
كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م: چێڵسی و ئه‌ی سی میلان
كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م: ریال مه‌درید و لایپزیگ
كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م: مانچێسته‌ر سیتی و بۆروسیا دۆرتموند
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م: بێنفیكا و پاریس سانجێرمان.
یارییه‌كانی چامیپۆنزلیگ تا دوای مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ده‌وه‌ستێت و دواتر تیروپشك ده‌كرێت و یارییه‌كانی قۆناغی 16 له مانگی شوباتی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات.