به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
شه‌فه‌ق نیوز"، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بانكی حكوومیی "رافیده‌ین" ڕای گه‌یاند، لقه‌كانی بانكه‌كه كه ده‌كه‌ونه به‌غدا و پارێزگاكان، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه قه‌رز ده‌درێت بۆ پڕۆژه‌ی بچووك به بڕی 25 ملیۆن دینار، بۆ هاووڵاتییانی خاوه‌ن دوكان و وۆركشۆپ و پیشه‌كانی تر .
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانكه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ڕوونی كرده‌وه كه ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه شه‌ش ساڵه به ڕێژه‌ی سوودی 6%.
هه‌روه‌ها دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، وه‌به‌رهێنانی ئه‌م قه‌رزه، به‌شداره له بووژانه‌وه‌ی ئابووریی نیشتمانی و نه‌هێشتنی بێكاری.
عێراق له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێ به جۆرێك ئابوورى ببوژێنێته‌وه و هاوكات هه‌لى كار بۆ تاكى عێراقى زیاد بكه.