دوای ئەوەی ژنێك لە كەركووك سووتا و بۆ ماوەی هەفتەیەك لە نەخۆشخانە مایەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم سێی تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" هەفتەی ڕابردوو لە گەڕەكی شۆڕیجەی شاری كەركووك، ژنێكی تەمەن 18 ساڵ بەناوی (د ، ح ، یـ) كە بەگوتەی كەسوكاری، بەهۆی كێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و بەشێكی زۆری جەستەی سووتا، ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.
دوای مانەوەی شەش ڕۆژ لە نەخۆشخانە، بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتاوییەكەی گیانی لە دەست دا.