ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێی تشرینی دووه‌م، یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی یۆرۆپالیگ به‌ڕێوه ده‌چن، چاره‌نووسی تیپه‌كان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له دوو كاتی جیاوازدا، 16 یاری له گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆپالیگ به‌ڕێوه ده‌چن، كه تێیدا چاره‌نووسی تیپه‌كان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی داهاتووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه دیار ده‌بێت.
یۆرۆپالیگی ئه‌م وه‌رزه به سیستمێكی نوێ هاتووه‌ته ئه‌نجامدان، 32 یانه به‌شدارن، كه به‌سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه دابه‌ش كراون، یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كان راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه قۆناغی 16، دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كان، ده‌چنه قۆناغی یاریی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌شت تیپه‌كه‌ی، كه پله‌ی سێیه‌میان له چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كان، به‌شداریی له قۆناغی داهاتووی "خولی كۆنفرانسی ئه‌وروپا" ده‌كه‌ن.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌یه:
ریال سۆسیداد - مانچێسته‌ر یونایتد 20:45
شیریف تیراسپۆل - ئامۆنیا نیقۆسیا 20:45
مۆناكۆ - سێرڤینا زڤێزدا 20:45
ترابزۆن سپۆر - فرینكفارۆشی 20:45
كاراباخ ئه‌گدام - فرایبۆرگ 20:45
ئۆڵمپیاكۆس - نانت 20:45
فاینۆرد رۆتردام - لازیۆ 20:45
میتیێلاند - شتورم گراتس 20:45
ئارسیناڵ - زیوریخ 23:00
بۆدۆ گلیمت - ئایندهۆڤن 23:00
ریال بێتیس - هێلسنكی 23:00
رۆما - لۆدۆگۆریس رازگراد 23:00
سانت جیلواز - یۆنیون به‌رلین 23:00
سپۆرتینگ براگا - مالمۆ 23:00
دینامۆكیێڤ - فه‌نه‌رباخچه 23:00
رێن - ئا‌یك لارناكا 23:00.