پزیشكێكی پسپۆڕ لە نەخۆشیی لووت و گوێ و قوڕگ، هۆشداری بە دایك و باوكان دەدات ئەگەر منداڵەكەیان سەر لووتی كونێكی بچووكی هەبوو، پێویستە بەخێرایی سەردانی پزیشك بكەن.
ئەمڕۆ سێشەم هەشتی تشرینی دووەم، سەڵاح عەبدولواحید پزیشكی پسپۆڕ لە قوڕگ و گوێ و لووت، بە "وشە"ـی راگەیاند، بوونی كونێك لەسەر لووتی منداڵ نەخۆشییەكی دەگمەنە، بەڵام ئەگەر لە منداڵەكەتان ئەوەتان بینی، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشك بكەن بۆ چارەسەری پێویست.
ئەو كیسە بەتێپەڕبوونی كات گەورە دەبێت و منداڵەكە تووشی هەناسەتەنگی دەكات
زیاتر گوتی، بوونی كونێك لەسەر لووت لە ناوەڕاستەوە لە منداڵی ساوا، مانای ئەوەیە كیسێك لە لووتی هەیە و پێویستە دەربهێنرێت، چونكە ئەو كیسە بەتێپەڕبوونی كات گەورە دەبێت و منداڵەكە تووشی هەناسەتەنگی دەكات.
باسی لەوەش كرد، لاتان سەیر نەبێت نەخۆش جوانكاریی لووتی كردووە، پزیشكەكەی هەستی نەكردووە كە كونێك لەسەر لووتی هەیە و پێویستە لاببرێت.