پێنج ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی نەخۆشیی جیوبیان هەیە

:: PM:12:28:14/11/2022 ‌
 ئەو کەسانەی کەوا نەخۆشیی جیوبی لووتیان هەیە، لە وەرزی پایزدا بەدەست هەوکردنی جیوبیانەوە دەناڵێنن و هەندێک رێکار بۆ چارەسەری پێشنیار دەکرێت.

وەزارەتی تەندرووستی میسر، لە ڕێگەی ئەکاونتی فەرمی خۆیەوە لە ماڵپەری ئینستاگرام، چەند ئامۆژگارییەکی بڵاو کردەوە کە دەکرێت لەبەرچاو بگیرێن.

شۆردنی لووت بە خوێواوک یان سپڕای لووت بۆ کەمکردنەوەی دەردراوەکانی هەوکردن .
نەهێشتنی بەکارهێنانی ئەو ماددانەی کە دەبنە هۆی هەستیاری .
ڕۆژانە خواردنەوەی ئاو بە گوێرەی پێویست .
دانانی ماسکی گەرم لەسەر ڕووخسار بۆ کەمکردنەوەی ئازار .
دووربکەرەوە لە ماددە ورووژێنەرەکانی لووت کە لەکاتی بۆنکردنیان تووشی هەستیاریت دەکات، وەک خواردنی جگەرە  بەهۆی دووكەڵەکەی و بەکارهێنانی ماددەکانی پاککەرەوەی ماڵ .
بەلەبەرچاو گرتنی ئەو پێنج ئامۆژگارییە ، هەستیاری هەوکردنی لووتت نامێنێت
هەروەها وەزارەتی تەندروستی سعودییە لە ماڵپەری خۆی بڵاوی کردۆتەوە، هەستیاری لووت ئاماژەیە بۆ هەوکردنی پەردەی ناوپۆشی ناوەوەی لووت ، ئەم هەوکردنە کاتێک ڕوو دەدات کە مرۆڤ لەکاتی هەناسە هەڵمژین یەکێک لەو ماددانەی کەوا هەستیاری پێی هەیە دەچێتە ناو لووتەوە، بەمەش تووشی هەوکردن دەبێت .
لە چەند خولەکێکدا چەند  نیشانەیەک دەردەکەوەن لەکاتی بەرکەوتن بە ماددەکانی کەوا هەستیاری دروست دەکەن  کاریگەرییان هەیە لەسەر خەوتن و توانای کارکردن و سەرنجدان ، بەتایبەت لە خوێندکاران زیاتر سەرنجدان کەم دەکاتەوە .

لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت کە جیاوازی چییە لە نێوان هەوکردنی لووت بە هەستیاری و هەڵامەت ؟

هەوکردنی لووت بە هەستیاری بەهۆی بەرکەوتن بە ماددە ورووژێنەرەکانی لووت بەشێوەیەکی بەردەوامە ، بەڵام هەڵامەت یان ئەنفلۆوەنزا بۆ ماوەی 3 -7 ڕۆژ بەردەوام دەبێت واتە ماوەکەی کورتە .

هەوکردنی لووت بە هەستیاری نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، بەڵام هەڵامەت دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی جەستە .
دەردانی دەردراوی لووت لە هەوکردندان بە شێوەی هەستیاری و ئاوییە ، بەڵام لەکاتی هەڵامەت دەردراوی لووت بە شێوەیەکی خەستە.
لەکاتی هەوکردن خورانی لووت شتێکی باو و ئاساییە ، لەکاتی هەڵامەت یان ئەنفڵۆوەنزا ئەم خورانە نیە یان با شێوەیەکی دووبارە و باو نییە .


وشە - كەژاڵ كەمال