ئاردی مانگی پێنج ئاماده‌یه و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه خه‌ریكه مانگی 11 ته‌واو ده‌بێت و ره‌نگه ئه‌مساڵ حكوومه‌ت له‌وه زیاتر نه‌توانێ دابه‌ش بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م، نه‌سرین محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری دروستكراوی دانه‌وێڵه‌ی سلێمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، به‌رده‌وامین له دابه‌شكردنی به‌شه ئاردی مانگانه و زوو زوو گه‌نم ره‌وانه‌ی ئاشه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێت به ئارد و دواتر دابه‌شی بریكاره‌كان بكرێت، چونكه له دابه‌شكردنی ئارد دوا كه‌وتوون.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێسته ئاردی چوار مانگیان داوه به هاووڵاتییان، له كاتێكدا له كۆتایی مانگی 11ن، ده‌ستیان به ناردنی گه‌نم كردووه بۆ ئاشه‌كان و ئارد ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌شه ئاردی مانگی پێنج دابه‌شی بكه‌ن.
''هۆكاری دواكه‌وتنی به‌شه ئاردی مانگانه‌ی هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له مانگی ئاداری ساڵی رابردوو گه‌نم له سایلۆكانی هه‌رێم ته‌واو بوو، به‌غداش دره‌نگ دره‌نگ گه‌نمی بۆ هه‌رێم ده‌نارد تا بكرێته ئارد و دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر هاووڵاتییان''. نه‌سرین محه‌مه‌د وای گوت.
تا كۆتایی ساڵ فریای چه‌ند به‌شی تر بكه‌ون، دابه‌شی ده‌كه‌ن.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، به‌رده‌وام ده‌بن له دابه‌شكردنی ئارد به‌سه‌ر هاووڵاتییان، تا كۆتایی ساڵ فریای چه‌ند به‌شی تر بكه‌ون، دابه‌شی ده‌كه‌ن.
جێی باسه مانگی رابردوو به بڕیاری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، بۆ ماوه‌ی 12 رۆژ دابه‌شكردن و پێدانی گه‌نم به سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان راگیرابوو، دواتر ده‌ستی پێ كرده‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی