له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی زانست و زیره‌كی ده‌ستكرد و ته‌كنه‌لۆجیا و دروستكردنی واقیعی گریمانه‌یی، بیردۆز و بیرۆكه‌ی جیاواز و نوێ له‌لایه‌ن زانایان و شاره‌زایانه‌وه ده‌خرێنه ڕوو، یه‌كێك له‌وانه‌یش بریتییه له بیردۆزی لهیهكچوواندن و هاوشێوه‌كردن، كه ڕوونی ئه‌و بیردۆزه ژیانی مرۆڤ هاوشێوه و له‌یه‌كچووی ژیانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه كارتۆنیانه ده‌كات، كه له یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بوونیان هه‌یه و له ئه‌نجامی فه‌رمانی مرۆڤ كه‌سه‌كه جووڵه ده‌كات و به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات، گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه ژیانی مرۆڤیش هاوشێوه‌ی ئه‌و یارییه ئه‌لیكترۆنیانه بێت، كه مرۆڤ تێیدا یاری پێ بكرێ و ئه‌وه‌یشی فه‌رمان به مرۆڤه‌كان ده‌كات و به‌رنامه‌ی یاریكردنه‌كه‌ی له‌به‌رده‌مدایه نادیاره و هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌م یاریكردنه به مرۆڤ له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
پشتیوانانی ئه‌و بیردۆزه بۆ تێگه‌یشتن و ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر فیلمی ماتریكس به نموونه ده‌هێننه‌وه، كه سیناریۆكه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای دووڕیانێكی فه‌لسه‌فی داڕێژراوه، كه تێیدا كۆمه‌ڵێك پرسیاری ورد و نامۆ ده‌خرێته ڕوو، كه گرنگترینیان بریتییه له‌وه‌ی كه ئێمه ئێسته خه‌ریكین واقیعی گریمانه‌یی دروست ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئا‌یان خۆمان واقیعێكی گریمانه‌یی نین كه له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌رانی گه‌ردوونی له ئێمه‌وه زیرهكترهوه دروستكرابین و به‌ڕێوه ببرێین و یارییمان پێ بكرێت؟ لۆجیكیترین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئه‌گه‌ر به ئه‌رێنی به‌رسڤی بدرێته‌وه، زانایان دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه، بریتییه له‌وه‌ی كه به‌ڵێ ئێمه‌ی مرۆڤ واقیعێكی گریمانه‌یین كه له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه زیره‌كه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برین، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و بوونه‌وه‌رانه له ئێمه زۆر زیره‌كترن و توانیویانه ده‌ستمان به‌سه‌ردا بگرن و كۆنتڕۆڵمان بكه‌ن.
نی‌ك بۆسترۆم له 2003 چه‌ند په‌یپه‌رێكی گرنگی توێژینه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه زۆر نامۆ و سه‌یر ناویانلێ نرا، چونكه یه‌كێك له‌و توێژینهوانهبه ته‌واوی دووپات و پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كردبووه، كه مرۆڤ به نزیكهییهكی زۆره‌وه به‌شێكه له بیردۆزی هاوشێوه و چوونیه‌كی له‌گه‌ڵ جیهانی واقیعی له خه‌یاڵ و گریمانه دروستكراو و ئێمه بووكه‌ڵه‌ی نێو به‌رنامه و یارییه‌كی كۆمپیوتهرین، كه هه‌م كۆمپیوته‌ره‌كه زۆر پێشكه‌وتوو و به‌هێزه و هه‌م بهكارهێنهرهكهیشی به ته‌واوی جیاوازه‌له ئێمه‌ی مرۆڤه‌وه و بگره زۆر داناتر و زیره‌كتره.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئیلۆن ماسك ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان خاوه‌نی تویته‌ر و سپه‌یس ئێكس و تێسلا و چه‌ندان كۆمپانیای تری زه‌به‌لاح پێشتر به ئاشكرا بۆچوونی خۆی ڕاگه‌یاندوو و گوتی، من له‌و بڕوایه‌دام كه ژیانمان ته‌نیا به‌رنامه‌یه‌كه و له‌سه‌ر هارد دیسكی كه‌سێكی تره‌وه جێگیركراوه و له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه یاری و جووڵه‌مان پێ ده‌كرێ و به‌رده‌وام چاودێری و سه‌یر ده‌كرێین. هاوكات ئه‌گه‌ر یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌مشێوه‌یه له پێشڤه‌چووندا بن و به‌رده‌وام یاری جیاواز و نزیكتر له واقیع دروست بكرێ و بخرێته بازاڕه‌وه، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه له داهاتوو مرۆڤیش ببێت به جووڵهپێكهری ئه‌و بووننهوهره وه‌همی و بووتانه‌ی كه‌له نێو یارییه‌كان بوونیان هه‌یه. بۆیه ناتوانرێ ژیانی مرۆڤیش له ئه‌گه‌رێكی له‌م چه‌شنه دووربخرێته‌وه، كه ئێمه سه‌ربازی سه‌ر شانۆی یارییهكن، كه یاریكه‌ر و خاوه‌نی بیردۆزی یارییه‌كه دیار نییه.
ئه‌و بیردۆز و بانگه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه ئێمه بووكه‌ڵه و سه‌ربازی شه‌تڕه‌نجی نێو پرۆگرامێكی كۆمپیوتهرین، چونكه توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو، كه مێشكی مرۆڤ ده‌توانێ له‌سه‌ر هه‌ر ژێرخانێكی فیزیكی و به‌رجه‌سته كرا‌و بوونی هه‌بیت، به‌و مه‌رجه‌ی كه ئه‌زموون وهۆشیاری و ژیری زیاتر له مرۆڤدا بوونی هه‌بێت. به دڵنیاییه‌وه هه‌موو هۆشیاریه‌كی كه‌سیش به‌رهه‌می ئاڵۆزییه بایلۆجی و باوهڕپێنهكراوهكانه، كاتێكیش ئه‌و گریمانه‌یه ڕه‌چاو ده‌كه‌ین، ده‌گه‌ین به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ده‌ڵێ، تۆڕه‌كانی ده‌ماری مێشكی مرۆڤ له‌سه‌ر بنه‌مای كاربۆن كار ده‌كه‌ن و ده‌توانرێت له‌لایه‌ن پرۆسیسهرهكانی دروستبوو له سیلیكۆن هه‌مان ئه‌زموون دووباره بكرێته‌وه.
بۆ كارێكی له‌مجۆره كه مرۆڤ ببێته ئه‌نجامده‌ری پێویستیمان به كۆمپیوته‌ری زه‌به‌لاح و پرۆسیسه‌ری زۆر پێشكه‌وتوو هه‌یه، چونكه تا ئێسته سوپهركۆمپیوتهرهكان كه مرۆڤ توانیویه‌تی دروستیان بكات، ناتوانێ ته‌واوی جیهان ئاراسته بكات و بیجووڵێنێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه مرۆڤێك به به‌روارد به گه‌ردوون یه‌ك به‌شی تریلیۆنێكه له قه‌باره‌ی مه‌ترێكدا. ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه‌یش بكه‌ین، كه ته‌كنه‌لۆجیا زۆر له ئێسته زیاتر پێش ده‌كه‌وێ و سوپهركۆمپیوتهری نموونه‌یی بتوانین دروست بكه‌ین، كه توانای پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پرۆسه‌كان هه‌بێت، ئه‌وكاته ده‌توانین له‌سه‌ر مۆلیكۆولهكان و مایكرۆسكۆپهكان مێشكی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌توانێ عه‌قلی ده‌ستكرد دروست بكات و بیخاته خزمه‌تی گه‌ردوون و مرۆڤایه‌تییه‌وه.