له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر، پڕۆسه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و گه‌وره بۆ نه‌خۆشێك ئه‌نجام ده‌درێ كه ده‌رهێنانی گرێیه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له قۆڵۆنی نه‌خۆشێك.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له پڕۆسه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و گه‌وره‌دا، له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر كاری ده‌رهێنانی گرێیه‌كی زۆر گه‌وره له قۆڵۆنی نه‌خۆشێك به‌ڕێگای ناوبینی "نازوڕ"ی قۆڵۆن به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری له سه‌نته‌ری هه‌رس و گه‌ده و كۆڵۆن و جگه‌ر و په‌نكریاس كرا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕی ڕاوێژكار "د.بارزان حسێن به‌رزنجی" هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی پزیشكی هه‌ناوی ڕۆیال كۆلێج له وڵاتی به‌ریتانیا و پسپۆڕی ورد له‌بواری كۆئه‌ندامی هه‌رس و شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموونی 22 ساڵی كاركردن له‌شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا و گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان كراوه.
له ناو نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر، به‌شێكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده و قۆڵۆن هه‌یه كه به‌رده‌وام نازوری لێ ئه‌نجام ده‌درێ.
هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی