ده‌رهێنه‌رێكی ئێرانیی بواری سینه‌ما، له فێستیڤاڵی "تالین بلاك نایتس"ی سینه‌مایی ئیستۆنی، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری پێ به‌خشراوه و ئه‌ویش خه‌ڵاته‌كه‌ی كرده دیاریی ژنانی وڵاته‌كه‌ی كه ئێسته بۆ ئازادییه‌كانیان خه‌بات ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د به‌هرامی كه یه‌ك له ده‌رهێنه‌ره‌كانی سینه‌مای ئێرانییه، له فێستیڤاڵی "تالین بلاك نایتس" له ئیستۆنیا، به فیلمی "شارێكی بێده‌نگ"، شه‌وی رابردوو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌ی پێ به‌خشرا و ئه‌ویش خه‌ڵاته‌كه‌ی كرده دیاریی ژنانی ئێران.
ئه‌حمه‌د به‌هرامی له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی گوتوویه‌تی، "ئه‌و خه‌ڵاته پێشكه‌شی گه‌له باشه‌كه‌م ده‌كه‌م، به ژنان و پیاوه ئازاكان كه به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كه‌ن ژن، ژیان و ئازادی".
فیلمی سینه‌مایی "شاری
بێده‌نگ" له ده‌رهێنانی ئه‌حمه‌د به‌هرامی و به‌رهه‌مهێنه‌ری ره‌زا موحه‌قه‌قه.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ئێرانییه له چه‌ندان چالاكیی هونه‌ریی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداریی كردووه، پێشتریش به فیلمی "ده‌شتی بێده‌نگ" له فێستیڤاڵی بوندوقیه، خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی پێ به‌خشراوه.
ژینا ئه‌مینی له 13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلووله‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.