بڕیاره محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران بكات و ئه‌و سه‌ردانه‌ش له‌سه‌ر بانگهێشتی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌كرێت.
پێویسته بگوترێ سه‌ره‌تا هه‌واڵه‌كه له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه وا بڵاو كرایه‌وه، سبه‌ی دووشه‌م گه‌شته‌كه ده‌كرێ، به‌ڵام دواتر بۆ رۆژی سێشه‌م 29ی ئه‌م مانگه دوا خرا.
قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق باسی له‌وه كردووه، گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ تاران رۆژی سێشه‌م ده‌كرێت.
باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له بانگهێشتنامه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی، پێشكه‌شی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردبوو.
راگه‌یاندنی ئه‌و گه‌شته دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ شه‌موو، محه‌مه‌د كازم ئال سادق باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له بانگهێشتنامه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی، پێشكه‌شی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردبوو.
به‌گوێره‌ی
خه‌به‌رجو٢٤، ئه‌مه ده‌بێته سێیه‌م گه‌شتی ده‌ره‌كی سوودانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. گه‌شته‌كانی سوودانی پێشتر بۆ ئوردن و كوێت بووه.
پێشبینی ده‌كرێ له‌و گه‌شته‌دا بۆ تاران، پرسی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و دۆسیه‌ی دانوستانی نێوان ئێران و سعوودیه له گرنگترین بابه‌ته‌كانی گفتوگۆ بن.