نیشانەكانی شێرپەنجە لە منداڵ

:: PM:11:23:27/11/2022 ‌

منداڵ بە هاوشێوەی گەورە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتەوە، بەڵام سەرنج زیاتر لەسەر گەورەكانە، بۆیە ئەوانیش پێویستیان بە خۆپارێزی و پشكنین و هۆشیاركردنەوەیە، پێویستە نیشانەكانی شێرپەنجە لە منداڵ بزانرێت، بۆ ئەوەی زوو چارەسەر بكرێت.

لە رووی زانستییەوە ئاشكرابوونی شێرپەنجە لە قۆناغێكی زوودا، بردنەوەی نیوەی شەڕی دژی بەو نەخۆشییەیە، لە ماوەی دواییشدا تێكڕای مانەوەی منداڵان بە زیندوویی لە دوای تووشبوون بەو نەخۆشییە زیاتر بووە، بەتایبەتی شێرپەنجەی خوێنی لیمفاوی توند، كە بڵاوترینە لەناو منداڵاندا. 

وەك ماڵپەڕی فەرمی شێرپەنجە باسی كردووە، بڵاوترین جۆرەكانی شێرپەنجە لە منداڵ و مێردمنداڵ، واتە تا تەمەنی 14 ساڵ، بریتییە لە لۆكیمیا و گرێی مێشك و كۆئەندامی ناوەندی دەمار و گرێی لیمفی و ئەرۆمی و گورچیلە و ئێسك. 

هەرچی مێردمنداڵانی تەمەن 15 بۆ 19 ساڵە، زیاترین جۆری شێرپەنجەی تووشی دەبنەوە، بریتییە لە گرێی مێشك و كۆئەندامی ناوەندی دەمار و شێرپەنجەی خوێن و رژێنی دەرەقی و گون و هیلكەدان و ئێسك.

لە نیشانەكانی شێرپەنجەی منداڵ:
*لەدەستدانی بێ هۆكاری كێش.
*سەرئێشە و رشانەوە.
*ئاوسان و ئازاری جومگە و شەلبوون.
*دروستبوونی پۆرگ و پێكهاتەی پەنجەیی لە سك و مل و شوێنی تر.
*سپیهەڵگەڕان و كێشە لە بینین.
*تای دووبارەبووەوە بێ نەخۆشی و تووشبوون بە هەوكردن.
*پەڵە و رەشهەڵگەڕانی پێست.
*داهێزران و شەكەتی.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل