زۆر له‌وانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان هه‌یه، پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووه ئایا گونجاوه هه‌نار بخۆین؟، له‌مباره‌یه‌وه پزیشكێكی پسپۆڕ وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
د. زرار حوسێن پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو، شه‌كره، غوده‌ی ده‌ره‌قی و دڵ، بۆ "وشه" گوتی، هه‌نار یه‌كێكه له میوه به سووده‌كان كه رێژه‌یه‌كی زۆر له ''دژه ئۆكسانی'' تێدایه كه ته‌نانه‌ت له چای سه‌وزیش زیاتره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوودی زۆره بۆ جه‌سته به‌گشتی، كاریگه‌ری هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وریی جه‌سته‌یش.
ئەگەر حەز بە خواردنی هەنار دەکەیت و شەکرەتە، ئەم ڕێنوێنیە جێبەجێ بکە
ئه‌وه‌یشی گوت، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پێوه‌ندیی هه‌نار و نه‌خۆشیی شه‌كره ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، هه‌نار هه‌ستیاری بۆ ئه‌نسۆلین زیاتر ده‌كات، واته واده‌كات ئه‌نسۆلین باشتر فه‌رمانی خۆی ئه‌نجام بدات. شیرینییه‌كه‌ی هه‌نار پێ ده‌ڵێن ''low glycemicidex''، به‌تایبه‌ت هه‌ناری ترش كاریگه‌ری خراپی نییه له‌سه‌ر نه‌خۆشیی شه‌كره.
بۆیه ئه‌گه‌ر حه‌ز به‌خواردنی هه‌نار ده‌كه‌یت، ئه‌وا ده‌توانی هه‌ناری ترش بخۆیت، به‌ڵام باشتره زیاده‌ڕه‌وی نه‌كه‌ی له خواردنی بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌ندروستی بمێنیته‌وه و ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا جێگیر بێت.