عێراق لە بەرهەمهێنانی بادەمدا گەیشتووەتە 470 تۆن

:: AM:11:53:28/11/2022 ‌
بەپێی پێگەیەكی ئەمەریكی بەناوی Review World ، عێراق لە بەرهەمهێنانی بادەم بۆ ئەمساڵ، لە ئاستی دنیا ژمارە 36ی لیستەكەیە و لەناو وڵاتە عەرەبییەكانیشدا ژمارە نۆیە بەوەی بەرهەمەكەی گەیشتووەتە 470 تۆن.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ دووشەم 28ی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی پێگە ئەمەریكاییەكە كە بە لیستێك بەرهەمی بادەمی لە وڵاتەكانی دنیا بڵاو كردووەتەوە، لەناویاندا لەسەر ئاستی دنیا عێراقی ژمارە 36ی وەرگرتووە، لەناو وڵاتە عەرەبییەكانیشدا ژمارەی نۆی وەرگرتووە كە بەرهەمەكەی 470 تۆن بادەم بووە.

بەپێی لیستەكە، ئەمەریكا دوو ملیۆن و دوو هەزار تۆن بەرهەمی بادەمی هەبووە، بەدوایدا ئیسپانیا 202 هەزار و 339 تۆن، ئێرانیش 147 هەزار و 863 تۆن بەرهەمی بادەمی هەبووە، دوای ئەویش مەغریب بەرهەمی بادەمی 112 هەزار و 681 تۆن بووە، سووریایش بەدوایاندا بە 88 هەزار و 841 تۆن هاتووە.

بەپێی لیستەكە و ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەكان لە بەرهەمهێنانی زۆرترین بادەم، یەكەم مەغریب، دووەم سووریا، سێیەم جەزائیر، چوارەم تونس، پێنجەم لیبیا، شەشەم لبنان، حەوتەم فەلەستین، هەشتەم ئوردن، نۆیەم عێراق و یەمەنیش لە دەیەمدا هاتووە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د