كاره‌كانی دوای كۆنگره‌ی 14ی پارتی به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و حزبه سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكات و هه‌فته‌ی داهاتوو پێكهاته‌ی شانده‌كه‌ش دیاری ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی وه‌ریگرتووه، له‌گه‌ڵ كۆتاهاتنی بڕیاره‌كانی كۆنگره كه له چه‌ند رۆژی داهاتوو گۆڕانكارییه‌كان به‌ته‌واوی به‌كۆتا دێت، پارتی ده‌ست به سه‌ردانه‌كانی ده‌كات.
فازڵ میرانی بووه به‌رپرسی ده‌سته‌كه و به‌رپرسیاریه‌تیی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان یه‌كلا كرایه‌وه
له زانیارییه‌كاندا هاتووه كه سه‌ردانه‌كه بۆ لای هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌بێت، له هه‌فته‌ی داهاتوودا بڕیار له‌باره‌ی پێكهاته‌ی شانده‌كه ده‌درێت.
هاوكات ئه‌مڕۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن ده‌كرێت له نێوان مه‌حموود محه‌مه‌د بۆ سالار عوسمان، له چه‌ند رۆژی داهاتووش پۆسته‌كانی به‌رپرسی لقه‌كان ئاڵ‌وگۆڕیان تێدا ده‌كرێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا پارتی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ڵبژارد و فازڵ میرانی بووه به‌رپرسی ده‌سته‌كه و به‌رپرسیاریه‌تیی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان یه‌كلا كرایه‌وه.
رۆژی سێی تشرینی دووه‌م له پارێزگای دهۆك، پارتی دیموكراتی كوردستان به هه‌زار و 20 ئه‌ندام، كۆنگره‌ی 14ی خۆی له دوای 12 ساڵ به‌ست. سه‌رۆك بارزانی به سه‌رۆكی حزب و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی به جێگرانی سه‌رۆك هاتنه هه‌ڵبژاردن. هه‌روه‌ها 51 ئه‌ندام و نۆ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی هه‌ڵبژێران.