په‌یامنێری كه‌ناڵی "قاهیره بۆ
هه‌واڵ" له نیویۆرك گوتوویه‌تی، لایه‌نه زانستی و فه‌رمیی ئه‌مه‌ریكا، جۆرێكی نویچی كۆرۆنایان له‌ناو مشكدا دۆزیوه‌ته‌وه، گومانی زۆر ده‌كه‌ن ئه‌و جۆره‌ی كۆرۆنا له مشكه‌وه بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه.
پێگه‌ی "ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، یاسر نووره‌دین كه په‌یامنێری كه‌ناڵی "قاهیره بۆ هه‌واڵ"ـه له نیویۆرك گوتوویه‌تی، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكا و زانكۆی میزۆری دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، له نیویۆركدا جۆرێكی نوێی كۆرۆنا له‌ناو مشكدا دۆزراوه‌ته‌وه، مه‌ترسیی زۆر هه‌یه بۆ مرۆڤیش بگوازرێته‌وه.
ئه‌و په‌یامنێره ئاماژه‌ی داوه، له‌ناو شه‌قامه‌كانی نیویۆركدا ئه‌و جۆره مشكانه زۆر بوونه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێن، پسپۆرانی بواری نه‌خۆشییه ڤایرۆسه‌كان، گومانی زۆریان هه‌یه ئه‌و ڤایرۆسه له مشكه‌وه بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه، مه‌ترسییه‌كانیشی له جۆره‌كانی تری كۆرۆنا كه‌متر نییه.
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر ئه‌نتۆنی فاوچی كه یه‌ك له راوێژكاره گه‌وره‌كانی بواری ته‌ندروستییه له كۆشكیی سپیی ئه‌مه‌ریكا، داوای له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه زیاتر كۆرۆنا به سیاسی نه‌كه‌ن، باشتره لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه له چین بكه‌ن.