سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ی كراوه، ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان شه‌ش ملیۆن و 171 هه‌زار كه‌سه و پێشبینی ده‌كرێت تا 2040 ژماره‌كه بگاته هه‌شت ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س. ده‌ڵێت، له سلێمانی به‌راورد به پارێزگاكانی تر، قه‌باره‌ی خێزان بچووك بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، تا 2020 رامان گه‌یاندووه رێژه‌ی دانیشتووان چه‌نده و خهمڵاندنێكمان كردووه، له 2020 تا 2040 بێ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌و دۆخه‌ی ئێسته هه‌یه، ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم ده‌گاته 8.8 ملیۆن كه‌س.
روونیشی كرده‌وه كه به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان، تا ساڵی 2020 ژماره‌ی دانیشتووان شه‌ش ملیۆن و 171هه‌زار كه‌س بووه و ئێسته نزیكه‌ی 100 تا 150 هه‌زار كه‌س زیادی كردووه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئامار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه قه‌باره‌ی خێزان له سلێمانی كه‌متره به‌راورد به پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان، له پارێزگاكانی تر قه‌باره‌ی خێزان زیاتره. ئه‌و ده‌ڵێت، له سلێمانی قه‌باره‌ی خێزان 4.6 و له هه‌ولێر 5.1 و له دهۆك 6.2ـه.
له‌باره‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له كوردستان، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 2018 تا ئێسته، هیچ روپێوییهك نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی عێراقیش باسی ده‌كات پشتیان بهرووپێوی پێشتر به‌ستووه، بۆیه ئه‌و رێژانه‌ی باس ده‌كرێن ڕاست نین و ماناشی نییه كه ورده‌كاریی تێدا نییه.
له كۆتاشدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد، ئاماری نوێی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بووه، ته‌نیا ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری ماوه و پێش كۆتایی ساڵ، ئامارێكی نوێی رێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین.
وشه/ بڵند ئیبراهیم