ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌گه‌ڵ چه‌ندان گونیه پاره‌ی عێراقی و دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له شاشه‌ی تیڤییه‌كان ده‌ركه‌وت و كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا، تێیدا گێڕانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و 2.5 ملیار دۆلاره دزراوه‌ی ڕاگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی ده‌سته‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو ئاشكرا بوو، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش دۆزینه‌وه‌ی بڕێكی كه‌م له پاره دزراوه‌كه و هێنانی بۆ سه‌ر شاشه‌كان، له ئه‌نجامی ڕێككه‌وتنێكی نهێنی حكوومه‌ت و گه‌نده‌ڵكاران بووه، تا پاره‌كان ڕاده‌ستی حكوومه‌ت بكه‌نه‌وه، له به‌رانبه‌ر ڕێگه ده‌درێ كه به ئازادكراوی بمێننه‌وه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو زانیاری و ورده‌كاری دۆسیه‌ی "
دزی سه‌ته" ئاشكرا بوو، كه له زۆربه‌ی میدیاكانی ناوچه‌كه و جیهان ده‌نگی دایه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕی 2.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له پاره‌ی باج و سه‌رانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و بازرگانه‌وه دزراوه و به‌شێكیان پاره‌كان و خۆیان گه‌یاندووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌م دۆسیه‌یه توانای حكوومه‌تی نوێی عێراقی خستبووه ژێر پرسیاره‌وه، بۆیه حكوومه‌ت به ڕێككه‌وتنی نهێنی له‌گه‌ڵ دز و گه‌نده‌ڵكاره‌كان توانی وه‌ك كورد ده‌ڵێ، كه‌مێك ڕووی خۆی له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی عێراق سپی بكاته‌وه. ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش بریتییه له‌وه‌ی دزه‌كان ئه‌و پاره‌یه‌ی دزیویانه بیگه‌ڕێننه‌وه و ڕاده‌ستی حكوومه‌تی بكه‌ن، له به‌رانبه‌ردا حكوومه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر دادگه داده‌نێ و به‌ڵێنیان پێ ده‌دات، كه به ئازادكراوی له وڵات بسووڕێنه‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كیان بۆ دروست نه‌كرێت.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه توانیویانه بڕی 125 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له كۆی بڕی پاره دزراوه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن بازرگانێكه‌وه به ناوی نور زوهێر جاسم گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی حكوومه‌ت كراوه، به كه‌فاله‌تیش ئه‌و بازرگانه ئازادكراوه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی لێ وه‌رگیراوه، كه ته‌واوی پاره دزراوه‌كانی تر بگه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌وانه‌ی تریش كه ده‌ستیان له‌و كاره هه‌بووه، ناچاریان بكات كه پاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه، له به‌رانبه‌ر ڕێگه‌دان به ئازادبوونیان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، 2.5 ملیار دۆلاره‌كه‌ی باج و سه‌رانه كه له ڕێی 247 چه‌كی بانكییه‌وه له‌لایه‌ن پێنج كۆمپانیاوه دزراوه و گه‌یه‌نراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و زۆربه‌ی بكه‌رانیشی هه‌ڵاتوون و ڕایانكردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نوور زوهێر جاسمیش كه یه‌كێك بووه له به‌شدارانی ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه له كاتی هه‌وڵدان بۆ جێهێشتنی عێراق له فڕۆكه‌خانه گیراوه و خراوه‌ته گرتووخانه‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سوودانی جارێكی تر دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه دادگه فه‌رمانی داوه كه ئه‌و بازرگانه به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت، تا بتوانێ له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بێ و سه‌رجه‌م پاره دزراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانێ ته‌واوی پاره‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌خرێته گرتووخانه‌وه و حووكمی توندی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت. هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه له هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی گیراون و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا و ده‌سبه‌سه‌ركراوه.
سوودانی ڕووی له دزه‌كانی تری نێو ئه‌و دۆسیه‌یه كرد و گوتی، داواتان لێ ده‌كه‌ین، كه ته‌واوی پاره دزراوه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه، تا بڕیاری گرتنتان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و پێویسته خۆتان ڕاده‌ستی حكوومه‌ت بكه‌ن و پاره‌كانیش بگێڕنه‌وه، له ئه‌گه‌رێكی له‌مجۆره له‌گه‌ڵ دادگه له‌سه‌ر هێل ده‌بین، تا ئاسانكاری ته‌واوتان بۆ بكرێ و سووكترین حووكمی یاساتان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت. دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه مامه‌ڵه‌كردن به‌مجۆره زۆر باشتره له‌وه‌ی هه‌موو تێوه‌گلاوانی ئه‌و دۆسیه‌یه بگیرێن و بخرێنه گرتووخانه‌وه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ملیاران دۆلاره نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی حكوومه‌ت، به‌مشێوه‌یه هیچ كه‌سێكی تێوه‌گلاو له‌و دۆسیه‌یه له‌بیر ناكرێ و ده‌رفه‌ت به هه‌مووانیش ده‌درێ، كه پاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی، له دوای نه‌قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه، ئه‌وكات ڕێوشوێنی توندتر له دژیان ده‌گرنه‌به‌ر.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان به‌هۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕی و حزبایه‌تی و مه‌زه‌وگه‌راییه‌وه له دوای 2003 تا 2020 زیاتر له 400 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له عێراق دزراون و به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و دۆسیانه‌ی پێوه‌ستن به دزینی ئه‌و 400 ملیار دۆلاره‌وه تا ئێسته به ڕژدی كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه و زیاتر له سێیه‌كی ئه‌و پاره دزراوه‌یش گه‌یه‌نراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق. به بڕوانین له‌و داتا و زانیارییانه له‌باره‌ی مه‌ترسی ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق، له ڕیزبه‌ندی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی دنیا عێراق ڕیزبه‌ندی هه‌ژده‌یه‌می گرتووه، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی چه‌ندان ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌ی وردی ناوه‌نده زانستی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.