سوودانی دەچێتە ئێران

:: PM:07:04:28/11/2022 ‌
بڕیارە سبەی، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر بانگێشتی فەرمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران، بچێتە ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ دووشەم 28ی تشرینی دووەم، ناسر كەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دا و گوتی، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بانگهێشتی فەرمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لەگەڵ شاندێكی یاوەری سەردانی تاران دەكەن.

ئەو باسی كردووە كە سەردانەكە بۆ پتەوكردنی پێوەندییە سیاسیی و بازرگانییەكانی نێوان عێراق و ئێرانە.  دووپاتی لەوەیش كردووەتەوە كە هەردوو حكوومەت وەك دوو وڵاتی دراوسێ باس و بابەتی گرنگ و هاوبەشیان زۆرە.

دوای دەستبەركاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق، یەكەمجارە محەمەد شیاع سوودانی بە فەرمی سەردانی ئێران دەكات.



وشە - وشه‌