شوێنی نیشتەجێبوونی مستەفا كازمی ئاشكرا كرا

:: PM:09:50:28/11/2022 ‌
ئەمڕۆ دووشەم 28ی تشرینی دووەمی 2022 "سەعد موتەلیبی" سیاسیی سەربەخۆ لە عێراق پەردەی لەسە شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق هەڵماڵی ئەمیش دوای دەستاودەستكردنی دەسەڵاتەكەی لەگەڵ "محەمەد شەیاع سوودانی" سەرۆك وەزیرانی ئێستەی عێراق. 

سیاسیە سەربەخۆكە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیایەكی عێراقی رای گەیاندووە كە "مستەفا كازمی هەر لە عێراقە و ئەو هەواڵانەی كە باس لەوە دەكەن عێراقی جێهێشتبێت دوورە لە راستییەوە، بە بەردەوام لە نێوان بەغدای پایتەخت و بنكەی سەربازی "عەین ئەسەد" هاتوچۆ دەكات. 
ئەم سیاسییە بە دووری نەزانی كە مستەفا كازمیش بخزێندرێتە ناو لێكۆڵینەوەكان لەبارەی ئەو پێشێلكاری و گەنەدەڵیانەی ئاشكرابوونە لە سەردەمی ئەودا كراون، بە شێوەیەك كە ئەمە دەرگا دەكاتەوە بۆ لێپرسینەوە لە تەواوی سەرۆك وەزیرانەكانی تری پێشووی عێراق. 

"سەعد موتەلیبی" لە درێژەی قسەكانیدا ئەوەیشی گوتووە كە جگە لە كازمی رەنگە كۆمەڵێك راوێژكار و یاریدەدەری كازمی و كاربەدەستانی نووسینگەكەشی دووچاری لێكۆڵینەوە ببنەوە" 

جێگەی ئاماژەیە مستەفا كازمی هیچ دەركەوتنێكی میدیایی یان بەیاننامە و راگەیەندراوێكی نەبووە لەبارەی ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ كابینەكەی لەلایەن دەزگا راگەیاندنەكان و سیاسی و پەرلەمانتارەكان. 



وشە - وشه‌