قه‌رزی ئاو له‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌گاته 350 ملیار دینار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌رێمی كوردستان، به پێویستی ده‌زانێت هه‌ر كه‌سێك هاوبه‌شی ئاوی هه‌بیت، كرێی ئاو بدات و ئه‌م بڕیاره قوتابخانه و مزگه‌وت و فه‌رمانگه حكوومییه‌كانیش بگرێته‌وه.
ئاری ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، به‌پێی یاسا پێویسته سه‌رجه‌م شوێنه‌كان كه هاوبه‌شی ئاویان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر فه‌رمانگه‌ی حكوومی بن یان قوتابخانه و مزگه‌وت و كه‌نیسه، ده‌بێ كرێی ئاو بده‌ن.
بۆ مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كان ده‌بێ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پاره‌كه بدات
ئه‌و روونی كرده‌وه، پێشتر هه‌مووان پابه‌ندی دانی كرێی ئاو نه‌بوون، به‌ڵام له‌مه‌ودوا پێویسته كرێی ئاو بده‌ن، بۆ مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كان ده‌بێ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پاره‌كه بدات و بیداته وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، هێشتا پسووله‌ی كرێ بۆ ئه‌وان ناچێت و له قوتابخانه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌بێ پاره‌یان له جیاتی بدات.
به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 350 ملیار دینار پاره‌ی كرێی ئاو لای خه‌ڵكه و ژماره‌ی هاوبه‌شه‌كانیش ده‌گاته ملیۆنێك و 52 هه‌زار. له‌و ژماره‌یه 77% پێوه‌ری بۆ به‌ستراوه و تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، داشكاندن له دانه‌وه‌ی قه‌رز به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم