ئەحمەد ئازاد ئەو پارەیەی بردبوو خەرجی بكات كە مەسروور بارزانی وەك دیاری پێی دابوو

:: PM:04:05:29/11/2022 ‌
تەرمی ئەو گەنجەی كە بەیانیی ئەمڕۆ لە كەركووك دۆزرایەوە، رەوانە گۆڕستان كرا و خاڵی گەنجەكەیش دەڵێ‌، ئەو پارەیەی كە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە دیاری پێی دابوو، چوو خەرجی بكات.

ئەحمەد ئازاد ئەو گەنجەیە كە ساڵی ڕابردوو لەسەر ئاستی كەركووك پلەی یەكەمی بەدەست هێنا لە چوارچێوەی یەكەمەكانی كوردستان، لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستانەوە خەڵات كرا، بەڵام دوای ونبوونی بۆ ماوەی چەند سەعاتێك، بەیانیی ئەمڕۆ تەرمەكەی لە یەكێك لە ناوچەكانی كەركووك دۆزرایەوە. 

خاڵی محەمەد ئازاد، بە "وشە"ی گەیاند، لەسەر رووداوەكە گومانیان لە هیچ كەسێك نییە، چونكە ئەحمەد نەدەچووە دەرەوە و تاكەكەسیش كە هاوڕێی بووە پورزای بوو، ئەمساڵ لەگەڵ ئەویش نەدەگەڕا.

ڕوونیشی كردەوە، لە دوێنی سەعات یەكی نیوەڕۆوە چووەتە دەرەوە، بڕێك پارەی لەوە بردبوو كە سەرۆك وەزیرانی كوردستان وەك دیاری پێی دابوو تا ئامێری یاریكردنی "ئێكس بۆكس" بكرێ‌. 

ئەو خاڵەی ئەحمەد داوای كرد كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆی كوردی كەركووك بپارێزێت، چونكە شارەكە لە ڕووی تەناهییەوە داڕووخاوە.  



وشە - وشه‌