15 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌یاننامه‌ی پشتگیری لاهوور شێخ جه‌نگی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بینێرن بۆ میدیاكان "وشه" وێنه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه به فه‌رمی لای "وشه"یه هاتووه، ئێمه كه كۆمه‌لێك سه‌ركرده و به‌رپرس و وه‌زیر و ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانین ڕای ده‌گه‌یه‌نین به‌ھه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوان و پشتگیری ھاوسه‌رۆكی شه‌رعی به كۆنگره دانراو، لاھوور شێخ جه‌نگین و پێمان وایه له دوای به‌زۆر و پلان دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخی ناوخۆی حزبه‌كه و شاره‌كه و كوردستانیش ڕووه و نادیار ھه‌نگاو ده‌نێت و له به‌رئه‌نجامی بریاری تاكره‌وانه‌ی به‌شێكی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی ئێسته‌ش ھه‌زاران تێكۆشه‌ر و سه‌ركرده و خه‌بات گێڕ و كه‌سوكاری شه‌هید تۆران.
ئه‌و سه‌ركردانه‌كه كه ناوه‌كانیان لای "وشه" پارێزراوه نووسیویانه، "پشتیوانی خۆمان بۆ ھاوسه‌رۆك لاھوور شێخ جه‌نگی ده‌رده‌برین و پێمان وایه ئیدی سه‌رده‌می بێده‌نگی و به‌زۆر بریاری تاك لایه‌نه و حه‌ز و ویستی شه‌خسی به‌كۆتا ھاتووه و كاتی سه‌رده‌مێكی نوێیه ئه‌ویش مه‌به‌ست لێی پاراستنی شاره‌كه و دورخستنه‌وه‌یه‌تی له ده‌ستی ھێندێك تازه پیاكه‌وتووی نه‌زان كه مه‌گه‌ر به‌س ته‌نیا خۆیان و نزیكه‌كانیان بزانن خه‌ریكی چین و چ ده‌كه‌ن.