چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌رین رای گه‌یاند، ته‌رمێكی نه‌ناسراوی ئافره‌تێك له‌لایه‌ن جووتیارێكه‌وه له كاتی كێڵانی زه‌وی له نزیك شارۆكه‌ی دووكان دۆزراوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی ته‌رمه‌كه و چۆنیه‌تیی كوژرانی بڵاو بكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی راپه‌ڕین له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، ژنه 47 ساڵانه‌كه شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه و سووتێنراوه، كچه‌كه‌ی توانیویه‌تی له رێی ملوانكه‌ی ملیه‌وه بیناسێته‌وه.
ناسك قادر پیرۆت له‌دایكبووی 1976 و خاوه‌نی پێنج منداڵه و دانیشتووی شارۆكه‌ی چوارقوڕنه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌شكه‌نجه كوژرابوو، ته‌رمه‌كه‌ی سووتێنرابوو و له شوێنێكی دووره‌ده‌ست نێژرا و جووتیارێك له‌كاتی كێڵانی زه‌وی، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.
ته‌رمی ناسك به قسه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین نه‌چووبووه ژێر گڵ، ته‌نیا 30 سانتمیهتر قووڵ كرابوو له خاكه‌كه و ناشتبوویان.
پۆلیس ئه‌وه‌یشی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا گوتووه كه رووداوه‌كه تاوانكاری بووه، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی روون نه‌بووه‌ته‌وه كه بۆچی كوژراوه، چاوه‌ڕوانی زیاتر له پزیشكی دادی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر شێوازی گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی به لایه‌نی پێوه‌ندار بدات.
پۆلیس راپه‌ڕین تا ئێسته هیچ كه‌سێكی له‌سه‌ر رووداوه‌كه نه‌گرتووه، به‌ڵام به‌پێی "ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا" چه‌ند كه‌سێك له نزیكه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گیراون.
هه‌ر پێوه‌یست به‌م بابه‌ته به‌رپرسێكی ئاسایش به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، خۆی ته‌رمه‌كه‌ی بینیوه و كوشتنه‌كه به‌شێوه‌ی رق و تۆڵه لێكردنه‌وه بووه و كوشتنێكی ئاسایی نه‌بووه، ده‌ستی شكێنرابوو و به سووتێنراوی خرابووه ژێر گڵ.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئاسایش ئه‌وه‌یشی گوتووه كه توانای ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه زۆر ئه‌سته‌م بوو، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یشی، تا دواجار كچه‌كه‌ی له رێی ملوانكهكهیهوه ناسیبوویه‌وه.