رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاشكرای ده‌كات، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ژنانه‌ی كه له ریزه‌كانی پۆلیس و پاسه‌وانی سنوور و پاسه‌وانی گرتووخانه‌كان كار ده‌كه‌ن، ده‌ستدرێژیی سێكسییان دەکرێتە سەر.
رۆژنامه‌کە پشتی به راپۆرتێك به‌ستووه كه له نووسینگه‌ی چاودێرێكی وڵاته‌كه به ناوی "ماتیناهو ئه‌نگلمان" ده‌رچووه و تێیدا هاتووه، له ناو هه‌ر چوار ژن له ریزی پۆلیس و پاسه‌وانان، یه‌كێكیان ده‌ستدرێژیی سێكسی کراوەتە سەر و %25ی ئه‌و ژنانه كه ته‌مه‌نیان له سەرووی 18 ساڵییه‌وه‌یە تووشی گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە.
وەک رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" خستوویەتە روو، ئه‌و ژمارانه‌ی له راپۆرتی چاودێره‌كه هاتووه شۆكئامێزه.
له به‌شێكی راپۆرته‌كه له ژێر ناوی "ئابڕووچوونی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان" له ناو گرتووخانه‌ی "جه‌لبووع"، كۆمه‌ڵێك گه‌وره ئه‌فسه‌ر تۆمه‌تبار كراون به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كۆمه‌ڵێك ژن له ریزه‌كانی سوپا و پۆلیس و پاسه‌وانان. ئه‌وه‌یش باس كراوه كه له 644 ژن‌دا، 161 ژن گێچه‌ڵی سێكسییان بەرانبەر کراوە.
نزیكه‌ی 18%ی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵه سێكسییه‌كان له‌ناو ریزه‌كانی پۆلیس روویان داوه، 21%ی له پاسه‌وانی سنووره‌كان و 17%یش له چاكسازییه‌كان و گرتووخانه‌كان روویان داوه.