پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

:: PM:08:55:30/11/2022 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم 30ی تشرینی دووەمی 2022، "ئاراس جەبار" پێشبینیكاری پێشكەوتووی كەشناسی كورد لە پێگەی تایبەتی خۆی چەند پێشبینییەكی لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بۆ رۆژانی داهاتوو خستەروو، پێشبینی كرد كە " لە سبەیەوە پلەكانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەڕۆن" 

لە درێژەی پێشبینییەكانی نووسیووییەتی كە بۆ سبەی پێنجشەممە بەهۆی ئەوەی كەشوهەوای كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری لاوازی پاڵەپەستۆیەكی هەوا كەشوهەوا جێگیر و سەقامگیر دەبێت تا رۆژی سێشەممەی داهاتوو. 

"ئاراس جەبار" ئەوەیشی نووسیوە كە ئاسمانی ناوچەكە زۆربەی كات لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەگۆڕیت و ئەگەری باران نابێت و پلەكانی گەرماش لە سبەیەوە سێ بۆ چوار پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبیننەوە تا كاتی لاچوونی كاریگەری ئەم پاڵەپەستتۆ لاوازەی كەشوهەوا. 

لەبارەی پێشبینییەكانی "ئاراس جەبار" بۆ هەفتەی ئایندە نووسیوویەتی " لە رۆژی سێشەمی داهاتوو، ئەگەرە هەیە نزمەپاڵەپستۆیەك لە دەریای ناوەراستەوەی كاریگەری بكاتە سەر كەشی ناوچەكەمان و بارستە هەوایەكی ساردیش لەگەڵ خۆی بێنێت" 

بەهۆی زیاتر ساردبوونی لە هەفتەی ئایندە و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئەگەری بارینی بەفریش لەگەڵ بارانی مامناوەەند لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەرێكی بەرزە بە پێی پێشبینییەكانی ئەم كەشناسە. 

لە كۆتایی پێشبینییەكانیشدا ئەوەی نووسیوە كە پێشبینییەكان بۆ  كاریگەرییەكانی ئەم شەپۆلە لە ئێستەدا بەم شێوەیەن و جێگیر نییە و رەنگە گۆڕانكاری لە ئەگەرەكانیش روو بدات. 


وشە - وشه‌