نوێترین راپرسی ده‌ری ده‌خات ژماره‌ی كریستیانه‌كانی ئینگلیز و ڤێلز رووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه، له به‌رانبه‌ردا ژماره‌ی مسوڵمانه‌كان رووی له زیادبوون كردووه.
به‌گوێره‌ی گاردیه‌ن، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا ژماره‌ی كریستیانه‌كان له ئینگلیز و ڤێڵز له 60%ی كۆی دانیشتووان بۆ 46%ی كۆی دانیشتووان كه‌می كردووه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، لیسته‌ر و بێرمینگهام له یه‌كه‌م شاره‌كانی به‌ریتانیان كه ژماره‌ی كریستیانه‌كان له زۆرینه‌وه بۆ كه‌مینه گۆڕاوه، له ئاماردا كاتێك ناوی ڤێلز ده‌هێنرێت، وه‌ك وڵاتێكی كه‌مینه كریستیان ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت، چونكه ژماره‌ی كریستیانه‌كانی كه‌متره له نیوه‌ی دانیشتووان.
ژماره‌ی مسوڵمانەکان ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س زیادی كردووه.
به‌و پێیه پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی كریستیان كه‌می كردووه، له كاتێكدا ژماره‌ی مسوڵمانەکان ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س زیادی كردووه.
له ساڵی 2011 نزیكه‌ی 4.8% له دانیشتووانی ئه‌و وڵاته مسوڵمان بوون، به‌ڵام ئێسته 6.5%یان مسوڵمانن. یه‌كه‌م جاره له مێژووی ڤێلز و ئینگلیز ژماره‌ی كریستیانه‌كان له 50% داده‌به‌زێت.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، 37.2%ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته گوتوویانه، هیچ ئاینێكیان نییه كه ده‌كاته سه‌رووی 22 ملیۆن كه‌س و له ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردوودا رێژه‌كه 14% زیادی كردووه.