له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕی بۆرسه‌وه، نرخی زێڕ به خێرایی رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و له سێ رۆژی رابردوودا 40 دۆلار له هه‌ر ئۆنسێكی هه‌ڵكشاوه.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ له هه‌زار و 738 دۆلاره‌وه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 777 دۆلار. نوێترین و گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ دۆخی ئابووری دنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ماوه‌ی رابردوودا به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، هۆكار بوو له سستبوونی ئابووری دنیا و له‌و كاته‌شدا زێڕ به باشترین كاڵا هه‌ژمار ده‌كرێ كه وه‌به‌رهێنه‌ران رووی تێده‌كه‌ن.
بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان، نرخی سوودی بانكی به‌رز كرده‌وه و ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر بازاڕه‌كانی سست كرد.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، په‌له ناكات له به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوود و ئه‌مه‌ش هۆكار بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ.
هۆكارێكی تر له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ، پێوه‌سته به نرخی دۆلار
هۆكارێكی تر له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ، پێوه‌سته به نرخی دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی دنیا، وایكردووه نرخی زێڕیش به‌رز ببێته‌وه.
پێشتریش به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، نرخی زێڕ له بازاره‌كانی دنیا به خێرایی هه‌ڵكشا و به‌رزترین نرخی له ماوه‌ی ساڵێكدا تۆمار كرد.
زێڕ متمانه پێكراوترین سه‌رمایه‌یه له ئابووریدا، بۆیه له كاتی جه‌نگ و ته‌نگژه جیاوازه‌كان، بازرگانان هه‌وڵی كڕینی ده‌ده‌ن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئۆنسه‌ی زێڕ به‌و واتایه‌یه، نرخی ئه‌م كانزایه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رز بووه‌ته‌وه. ئێستە لە هەولێر هەر مسقاڵێک زێڕی 24 عەیار بە 430 هەزار دینار، عەیار 21 بە 380 هەزار دینار و عەیار 18 بە 325 هەزار دینار دەفرۆشرێت.