رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بانگه‌وازێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی 51 ملیار دۆلار بۆ یارمه‌تییه مرۆییه‌كان له ساڵی 2023، بڵاو کردەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بانگه‌وازێكی بڵاو کردەوە بۆ یارمه‌تییه مرۆییه‌كان و ئاماژەی داوە كه پێویستیان به 51.5 ملیار دۆلاره بۆ ساڵی 2023، بۆ یارمه‌تیدانی 230 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری دنیادا.
مارتن گریفیتس Martin Griffiths جێگری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری مرۆیی و هاوكاری فریاگوزاری، به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، "ساڵی داهاتوو بینه‌ری گه‌وره‌ترین به‌رنامه‌ی مرۆیی ده‌بین كه له سه‌رانسه‌ری دنیادا ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌وه‌شی گوت، ئاژانسه مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی داهاتوودا، پێویستیان به 51.5 ملیار دۆلار ده‌بێت كه ده‌كاته 49.6 یۆرۆ بۆ دابینكردنی بودجه‌یه‌ك له یارمه‌تیدانی 230 ملیۆن كه‌سی هه‌ژار له 68 وڵات‌دا.
پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی داهاتوودا به گشتی 339 ملیۆن كه‌س له دنیادا پێویستیان به هاوكاریی فریاگوزاری هه‌بێت
به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناتوانێت هاوكاری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكات كه پێویستیان به یارمه‌تییه، به‌و پێیه‌ی پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی داهاتوودا به گشتی 339 ملیۆن كه‌س له دنیادا پێویستیان به هاوكاریی فریاگوزاری هه‌بێت، له كاتێكدا له ساڵی 2022دا ڕێژه‌كه 274 ملیۆن كه‌س بوو له‌وانه‌ی پێویستیان به هاوكاری به‌په‌له بووه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و نائومێدكه‌ره .
به‌داخه‌وه دابینكردنی ئه‌و پێداویستییه مرۆییانه‌ی كه له دوای په‌تای كۆرۆنا گه‌یشته لووتكه، له‌و كاته‌وه تا ئێسته دابینكردنی به‌م ڕێژه زۆره كه‌م نه‌بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت، وشكه‌ساڵی و لافاوه‌كان وێرانكارییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، له پاكستانه‌وه تا قه‌ڕنی ئه‌فریقا، هه‌روه‌ها شه‌ڕی ئۆكراینا به‌شێكی ئه‌وروپای كردووه‌ته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ.