دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی پێشتری سوپای پاسدارانی ئێران، هۆی كوژرانی ژینا ئه‌مینی ئاشكرا كرد كه دواتر بووه هۆی ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته، فه‌رمانده گیراوه و ئێسته له گرتووخانه‌یه.
پێگه‌ی "
سحام نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هێزێكی تایبه‌تی ئاسایشی ئێران، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی محه‌مه‌د باقر به‌ختیار، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشتری سوپای پاسداران و گرتوویانە، ئەمەش به‌هۆی ئاشكراكردنی هۆی كوژرانی ژینا ئه‌مینی.
پێشتر محه‌مه‌د باقر به‌ختیار له تۆمارێكی ده‌نگیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ئێران ده‌یه‌وێ راستیی كوژرانی ژینا ئه‌مینی داپۆشێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ویستێكی زۆری بۆ هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌یه، هاوكات بێ پێناسه و ده‌سه‌ڵاتێكی نابه‌رپرسیاره، بۆیه پرسه‌كه‌ی چه‌واشه كردووه.
ده‌بوو ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌تاوه به‌رپرسیارێتیی خۆی له كوژرانی ئه‌و كچه رابگه‌یه‌ندایه
زیاتر گوتوویه‌تی، ده‌بوو ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌تاوه به‌رپرسیارێتیی خۆی له كوژرانی ئه‌و كچه رابگه‌یه‌ندایه و داوای لێبوردنی بكردایه، نه‌ك بیه‌وێ به چه‌واشه‌كاری راستیی رووداوه‌كه دابپۆشێت.
فەرماندەکە گوتوویه‌تی، ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن كه‌سانێك كه ویژدانیان زیندووه، له‌ناو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌وه بڵاو بوونه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی پشكنینی پزیشكی داد، ژینا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به توندی له سه‌ری دراوه و تا گه‌یشتووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی "كیسرا" له تاران، تووشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌وه بووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
محه‌مه‌د باقر به‌ختیار له سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان ئێران- عێراق، یه‌كێک له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران بووه، به دامه‌زرێنه‌ری هێزی ده‌ریایی سه‌ر به پاسداران هه‌ژمار ده‌كرێت. خێزانداره و هاوسه‌ره‌كه‌ی رۆژنامه‌نووس و چالاكی بواری مافه‌كانی ژنه به‌ناوی فریبا داودی موهاجیر.ژینا له 13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلووله‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.