ئه‌مه‌ریكا بۆ جاری سێیه‌م هۆشداری دایه توركیا له‌وه‌ی هێرش نه‌كاته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام تا ئێسته توركیا گوێی به‌و هۆشدارییانه نه‌داوه و سووره له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی پلانی بۆ داناوه ئه‌نجامی بدات.
لوید ئاستین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خلووسی ئاكار هاوتا توركییه‌كه‌ی، دژایه‌تیی توندی خۆی بۆ ئه‌و هێرشه راگه‌یاندووه كه توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ده‌كات.
له دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی مانگی رابردوو له ئیستانبوڵ رووی دا، توركیا پارتی كرێكارانی كوردستان به ئه‌نجامدانی تۆمه‌تبار ده‌كات و له چه‌ند رۆژی رابردوودا، چه‌ندان جار له رێی هێرشی ئاسمانی بنكه‌كانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له سووریای كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌مه‌ریكا له‌و هه‌نگاوه نیگه‌رانه و پێی وایه دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
توركیا به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه هێرشی وشكایی ده‌كاته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له‌و هه‌نگاوه نیگه‌رانه و پێی وایه دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
دوێنێ چوارشه‌م له كۆنفرانسی رۆژنامه‌نووسی وه‌زیرانی ناتۆ له بوخارست، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو رای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی له‌و هێزانه ده‌كات كه توركیا به تیرۆریستیان ده‌زانێت و داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد، كۆتایی له پاڵپشتییه‌كانی به كورد بهێنێت و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد درێژه به ئۆپراسیۆنه‌كانیان ده‌ده‌ن.
دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات زیاتر هه‌وڵیان داوه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ببنه‌وه و سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆن و چالاكییه‌كانی خۆیان له دژی داعش راگرتووه.
ده‌بێته هۆی فه‌وتانی ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له دووباره به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش و پێی وایه هێرشی توركیا، ده‌بێته كێشه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، له‌لایه‌كی تره‌وه به هه‌زاران تیرۆریستی داعش له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌رن و له كه‌مپ و گرتووخانه‌كاندا چاودێری ده‌كرێن و له ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه به‌شێك له تیرۆریستان هه‌له‌كه بقۆزنه‌وه و رابكه‌ن.
ساڵی رابردووش له رۆژئاوای كوردستان، ده‌یان تیرۆریستی داعش هه‌ڵاتن و بوونه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان گیران، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان خۆیان ون كرد و پێوه‌ست به‌و تیرۆریستانه بوون كه له عێراق یان سووریا خۆیان حه‌شار داوه.
به‌گوێره‌ی دۆیچه‌وێله، ئه‌مه‌ریكا پێی وایه هه‌نگاوه‌كانی توركیا، ده‌بێته هۆی فه‌وتانی ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
هێرشی پێشتری سوپای توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له ساڵی 2019، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ كرا و هێرشه‌كه دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی خۆی له سووریا كشانده‌وه.
ناڕه‌زایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی لێ كه‌وته‌وه
هێرشی سه‌ربازیی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، ناڕه‌زایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی لێ كه‌وته‌وه و له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاش به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن دیموكراته‌كان، ره‌خنه‌ی توند له حكوومه‌تی تره‌مپ گیرا و به ناپاكی له هاوپه‌یمانه‌كانی تۆمه‌تباریان كرد.
ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌وكات جیاوازه و ئه‌و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكای به‌ده‌سته‌وه‌یه كه دژی هێرشی سه‌ربازیی توركیا بووه، دیار نییه ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، چ هه‌ڵوێستێكی ده‌بێت.
ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای كوردستان كۆمه‌ڵێك بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌یه.