رۆژنامەی فایننشاڵ تایمز لە نوێترین ژمارەی خۆیدا ژنانی ئێرانی بە کاریگەرترین ژنانی دنیا بۆ ساڵی 2022 دەستنیشان کرد.
رۆژنامەکە لیستێکی بڵاو کردەوە کە ناوی 25 ژن لە کاریگەرترین ژنانی دنیای تێدایە و لە بوارە جیاوازەکاندا توانیوایانە لە ساڵی 2022دا رۆڵ بگێڕن و کاریگەریی خۆیان دەربخەن.
لەگەڵ ئەم لیستە ناوی ژنانی ئێران بە کۆ هاتووە و رۆژنامەکە باسی لەوە کردوە کە ژنانی ئێران بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان خەبات دەکەن و لەمێژە لە مافەکانیان بێبەش کراون.
لە ئێران دەیان ژن لە گرتووخانەکاندان و ژمارەیەکی زۆریش سزای قورسیان بەسەردا سەپاوە و چاوەڕوانن ماوەی سزاکانیان تەواو بکرێت.
ژنان پێشڕەوی ئەو خەباتە بوون و لە ئاستی ئێرانیشدا ژنانی کورد سەرقافڵە بوون.
لە دوو مانگ و نیوی رابردوو کە خۆپێشاندان و راپەڕین تەواوی ئێرانی گرتووەتەوە، ژنان پێشڕەوی ئەو خەباتە بوون و لە ئاستی ئێرانیشدا ژنانی کورد سەرقافڵە بوون.
لە 17ی ئەیلوولی ئەمساڵ رێک لەو رۆژەدا کە ژینا ئەمینی لە سەقز بەخاک سپێردرا، ژنانی کورد لەچکەکانیان فڕێ دا و دژی کۆماری ئیسلامی راپەڕین و پیاوەکانیش پاڵپشتییان لێ کردن. دواتر خۆپێشاندان تەواوی کوردستان و ئێرانی گرتەوە و رژێمی کۆماری ئیسلامیی تووشی گەورەترین تەنگژە کرد.
ژینا له 13ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلووله‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.