ساڵی داهاتوو هەشت پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر دەكرێتەوە

:: AM:10:06:02/12/2022 ‌
بڕیارە ساڵی داهاتوو هەشت پێشانگای جۆراوجۆر نێودەوڵەتی لە هەولێر بكرێتەوە، بەشێكیان پێوەندی راستەوخۆی بە ژیانی خەڵكی هەیە.

ئەمڕۆ هەینی دووی كانوونی یەكەم، بەپێی ئەو خشتەیەی "وشە" دەستی كەوتووە تێدا هاتووە، ساڵی داهاتوو هەشت پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر دەكرێتەوە.

لە خشتەی پێشانگاكان هاتووە، لە سەرەتای مانگی ئادار پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ دەكرێتەوە، لە ناوەراستی هەمان مانگیش پێشانگای نێودەوڵەتی مۆبیلیات و كەلوپەلی خانوو ماڵێ‌ نموونەیی دەكرێتەوە.

لە خشتەی پێشانگاكە هاتووە، لە سەرەتای مانگی نیسان تا ناوەڕاستی هەمان مانگ پێشنگای نێودەوڵەتی فێستیڤاڵی رەمەزان دەكرێتەوە.

بەپێی خشتەكە لە كۆتایی مانگی ئایار پێشانگای نێودەوڵەتی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە دەكرێتەوە، لە مانگی ئابیش پێشانگای نێودەوڵەتی زانكۆكان و قوتابخانەكان دەكرێتەوە، لە مانگی ئەیلوولیش پێشانگای جوانكاری و جلوبەرگ دەكرێتەوە.

دوو پێشانگای كۆتایش لە خشتەكە نووسراوە، پێشانگای هەولێری نێودەوڵەتی دەكرێتەوە، لەگەڵ پێشانگای نەوت و گاز و وزە لە عێراق.




وشە - رامیار جەواد