یەكەم لێدان لە لەتیف رەشیدەوە بۆ بافڵ تاڵەبانی

:: AM:10:51:02/12/2022 ‌
كۆبوونەوەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق قسەی جیاوازی تێدا بووە ئەمەیش دەبێتە یەكەم لێدان لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراق بۆ بافڵ تاڵەبانی كە داوا دەكرێ‌ بەخێرایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێ‌، بەمەیش بە بۆچوونی هەموو شارەزایان یەكێتی لە سلێمانی هەموو شتێك لە دەست دەدات.

ئەمڕۆ هەینی دووی كانوونی یەكەم، بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، بڵاو كراوەتەوە تێدا هاتووە،  لە كۆبونەوەی دوێنێ‌ لە كۆشكی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، سێ‌ سەرۆكایەتییەكە بەشدار بوون باس لە بارودۆخی گشتی سیاسی و ئابووری و تەناهی وڵات كرا.

لە كۆبوونەوەكە، دووپات لەسەر پێویستی سوربوون لەسەر سازكردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە ساڵی داهاتوودا، وەك ئەوەی لە بەرنامەی كاری حكوومەت دا دووپاتی لەسەر كراوەتەوە.

باسكردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەبێتە یەكەم لێدان لەلاسەن ئەو سێ‌ سەرۆكایەتیی و سەرۆكایەتی كۆمار لە پێگەی بافڵ تاڵەبانی و یەكێتی، چونكە بەپێی بۆچوونی زۆری چاودێران و سیاسییان هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان یەكێـی لە حزبی دووەمیش لە سلێمانی جێگەی نابێتەوە بەڵكو دەبێتە حزبە سێیەم و جەماوەرەكەی بە تەواوی لە دەست داوە.

لە دواین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان یەكێتی پلەی دووەمی بەدەستهێنا گۆڕان لە یەكەمی ریزبەندییەكە بوو، بەڵام لە ئێستە یەكێتی ركابەری نوێی بۆ دروست بووە و ناسەقامگیری دۆخی شارەكەش كە لێی بەرپرسە هێندەی تر جەماوەرەی لە دەست داوە.






وشە - رامیار جەواد