لە سلێمانی هەزار منداڵ لە دایك بوون

:: AM:11:21:02/12/2022 ‌
لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوو 981 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایك بوونە، زۆرینەی منداڵەكانیش كوڕن.

ئەمڕۆ هەینی دووی كانوونی یەكەم، بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە تێدا هاتووە، لەماوەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری پێنج هەزار و 415 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە هەزار و 730  نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بااس لەوەش كراوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوو 981 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 528 منداڵیان كوڕ بوون و  453 منداڵیان كچ بووە و 539 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و ئەوانی تر لەڕێی نەشتەرگەری لەدایك بوون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 650 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 33 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە چوار حاڵەتی لەدایك بوونی سیانە و 59 لەبارچوون هەبووە.



وشە - رامیار جەواد