وردەكاری گیان لە دەستدانی هاووڵاتییەكی بەریتانی لە هەولێر بڵاو كرایەوە

:: PM:12:22:02/12/2022 ‌
پۆلیسی هەولێر وردەكاری گیان لە دەستدانی هاووڵاتییەكی بەریتانی لە هەولێر بڵاو دەكاەوە و هاورێیەكی كەسەكە دەڵێت لەژێر كاریگەی مادەی هۆشبەر بووین.

ئەمڕۆ هەینی دووی كانوونی یەكەم، پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، دوای ئەوەی سەعات سی و نیوی شەوی رابردوو هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوە بەبوونی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 100مەتری، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.

پۆلیس دەڵێت، دەركەوت كەوا ماتوڕسكیلێك شوفێرەكەی بە ناوی "م. خ. ش" بەرەگەز عەرەبی سووریا، كەكاری دیلیڤەری دەكات، خوی كێشاوە بە هاووڵاتییەكی بەرەگەز بەریتانی بە ناوی "ئاندرو تورلی" / 59 ساڵ/.

باس لەوەش كراوە، ئەو هاووڵاتییە بەریتانیە لە كومپانیایەك لە شاری هەولێر كار دەكات و ویستوویەتی بە پیادە لە شەقام بپەڕێتەوە، بەڵام شوێنی پەڕینەوەی پیادە نەبووە، بۆیە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە هاووڵاتییە بەریتانییەكە گیانی لە دەست داوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكانیش هاووڵاتییە بەریتانییەكە هاوڕێیەكی لەگەڵ بووە بە ناوی "دەیڤید" كە دانی بەوەدا ناوە بەر لە رووداوەكە خواردنەوەی كهولییان خواردووەتەوە و هاوڕێكەشی لە شوێنی مۆڵەتپێدراو بۆ پەڕینەوەی پیادە نەپەڕیوەتەوە، بۆیە ئەم كارەساتە ڕووی داوە، لە ئێستەشدا شوفێری ماتۆرسكیلەكە بەپێی مادەی  23ـی هاتوچۆ لەلایەن هێزەكانمانەوە گیراوە.



وشە - رامیار جەواد