كادیرانی یەكێتی زەلیل دەكرێن

:: PM:02:19:02/12/2022 ‌
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نزیك لە لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت، پێشت رووداوەكانی هەشتی تەمووز ئاگاداری پیلانەكەی ناو یەكێـی بووین.

ئەمڕۆ دووی كانوونی یەكەم، ژینۆ محەمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، كە دوای هەشتی تەمووز لەو حزبە دەركراوە لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسیوویەتی، بەر لە رووداوەكانی هەشتی تەمووز لاهور شێخ جەنگی ئاگاداری ئەو رێككەوتن و پیلانانە بوو كە دژی لە ئارادا بوون هەر ئەو پیلانەی كە بەشێك لە بەناو یەكێتیەكان بۆ لێدان لە یەكێتی.

زیاتر دەڵێت، رەنگە بپرسن كە ئاگادار بوو بۆچی ڕێی دا رووبدات ، چونكە دوو ڕێی لەبەردەم لاهوری شێخ جەنگی بوو بۆ بەرگرتن لەوە ئەویش شەڕ كردن و ڕشتنی خوێنی یەكێتیەكان و خەڵكی بێتاوان یان تەنازول كردن بوو.

ئاشكرای كردووە، دوای هەشتی تەمووز و دونیایەك پڕوپاگەندەی پوچ كە هیچیان جێی خۆیان نەگرت و دوای ساڵ و نیوێك لە دەركەوتنی ڕاستیەیكان بۆ خەڵك ئێستە تاكە شتێك كە وەك یارییەكی مناڵانە كاری لەسەر دەكەن پێوەندی لاهوور شێخ جەنگی و پارتییە كە هیچ بنەمایەكی نیە و دڵنیام ئەوەش بەقەد مەسەلەی ژەهرەكە كاریگەری دەبێت چونكە خەڵكی راستیەكان باش دەبینن و باشیش هەمووتان دەناسن.

لە كۆتا قسەی ژینۆ دەڵێت، بۆیە باشتر بوو لە بری گەڕان و لێكۆڵینەوەی بەردەوام بۆ دۆزینەوەی بابەتێك كە مایەی پێكەنینە بۆ لێدان لە لاهوور شێخ جەنگی نیو هێندە دەست بگرن بەو خەڵكە دلسۆز و كادرە ماندوو نەناسانەی لە سایەی دەسەڵاتی ئێوە زەلیل كراون.



وشە - رامیار جەواد